قایمقامی سەیدسادق ڕایگەیاند ئەو فەرمانی تەقەکردنی لە خۆپیشاندەران نەکردوە بەڵکو هێزە ئەمنیەکان مەرجەعی خۆیان هەیە، و لە ساڵی 2018 ەوە حەوت جار داوای وازهێنانی لە پۆستەکەی کردوە بەڵام قبوڵی ناکەن.
دیاری رەفیق قایمقامی سەیدسادق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندوە ئەو رۆژەی ماڵەکەی سوتێندراوە رێگەی نەداوە منداڵێک پەنجەی لە خوێن بێت،بەڵام بۆ رۆژی دواتر تەقەکراوە و گەنج لە خۆپیشاندانەکان شەهیدبووە.
ڕاشیگەیاندوە راستە ئەو سەرۆکی لیژنەی ئەمنییە بەڵام لەوکاتەدا دەسەڵاتی ئەمنیان نەبووە و بۆیە بەهیچ شێوەیەک فەرمانی تەقەکردن لەلایەن ئەووە نەبووە.
قایمقامیکی سەیدسادق ئاشکراشیکردوە تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر تەقەکردن لە خۆپیشاندەران دەستگیرنەکراوە چونکە تا ئێستا دیارنیە کێ تەقەی کردوە و کەسوکاری شەهیدەکانیش دوێنی سکاڵایان تۆمارکردوە.
دیاری رەفیق ئاماژەی بەوەشکردوە هێزە ئەمنیەکان پێان وتوین لەناو خۆپیشاندەرانیشەوە تەقە بەرەوو رووی ئەوان کراوە، من ناڵێم ئەوەی تەقەی کردوە خۆپیشانده‌ر بووه، ڕه‌نگه ده‌ستێك هه‌بێت له‌ناو شاردا مه‌به‌ستی بووبێت له‌جێگه‌یه‌كی تره‌وه ئه‌و ئیشه‌ی كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌خوێنی خه‌ڵك بڕژێت و دۆخی ئارامیی شاره‌كه تێكبچێت.
هەروەها سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆیەی کە لەکاتی سوتاندنی ماڵەکەی دەمانچەی بەدەستەوەبووە، قایمقامی سەیدسادق دەڵێت ئه‌و گرته ڤیدیۆیه هی ڕۆژی یه‌كه‌مه و ته‌قه‌ش نه‌كراوه ته‌نها دهمانچهكهمان به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هێزی ئه‌منی بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌كانم له‌ناو ماڵدا بێنه ده‌ره‌وه.