کوردی  |  English            

لە پارێزگایەکی عێراق ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوبۆتەوە

  2021-01-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری سەلاحەدین ڕایگەیاند، لە قەزای سامەڕا"٦٠ هەزار" مریشک تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون.

عەمار جەبر پارێزگاری سەلاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی ڕاگەیاند، ساغبووەتەوە کە ٦٠ هەزار مریشک تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون.

جەبر داوای لە هاوڵاتیان و خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان کرد، ڕێوشوێنی زۆر ورد بگرنە بەر بۆ ڕوبەڕبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئاشکرابوونی نەخۆشییەکە بە پەلە ژورێکی ئۆپراسیۆن پێکهێنراوە، بە مەبەستی سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە و دیاریکردنی ئەو ناوچە و کێڵگانەی کە تووشی پەتاکە بوون.