کوردی  |  English            

فەیلییەکان داوا لە کازمی دەکەن بە فەرمانێک مافەکانیان بۆ بگێڕێتەوە

  2021-01-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەسەدوڵا فەیلی سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقی کوردە فەیلییەکان، داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانێکی دیوانیان بۆ دەربکات بۆ گێڕانەوەی مافی پێکهاتە و کەمینەکان.

فەیلی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، پێکهاتەی فەیلی یەکێکە لەو توێژەی کۆمەڵگە کە زۆرترین زوڵم و چەوساندنەوەی بەرامبەر کراوە لە عێراقدا، بەشێوەیەک روبەڕووی درەندەترین تاوانەکان بووەتەوە لەسەردەمی ڕژێمی پێشوودا، كە تا ئیستاش بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم پێکهاتەکانی پێشتر کە جڵەوی دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست، رۆڵی پێکهاتەی فەیلیان پەراوێز خستووە، بۆیە ئەوان لە هاوپەیمانی عێراقی کوردی فەیلی داوا لە سەرۆک وەزیران دەکەن، فەرمانێکی دیوانی دەربکات، بۆ گێڕانەوەی ماف بۆ ئەو پێکهاتەیە، وەک هەر یەکێک لە پێکهاتەکانی دیکە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئەسەدوڵا فەیلی جەختیکردووە، هاوسەنگی لە کاربەدەستی و وەزیفەدا لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا بوونی نییە، ئەو بابەتەش بووەتە هۆی دوورخستنەوە و پەراوێزخستنی توانای فەیلییەکان، بۆیە لەوبڕوایەدان دەرکردنی فەرمانێکی دیوانی کارێکی گرنگە بۆ دادپەروەریی و گێرانەوەی ماف بۆ ئەو پێکهاتەیە.