سەرۆک کۆمار سێ دادوەری بۆ دادگای تەمیزی فیدراڵی دامەزراند

  2021-01-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە مەرسومێکی کۆماری سێ دادوەری بۆ دادگای تەمیزی فیدراڵی دامەزراند.

بەپێی مەرسومەکە هەریەکە لەدادوەران نەجم ئەحمەد عەبدوڵا و کازم عەباس حەبیب و حەسەن فواد منعم لە دادگاکە دامەزراون.

لە مەرسومەکە ئەوەش هاتووە دامەزرانەکە لەسەر داوای سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق بووە.



ڕیکلام