خەتەر ڕاپێکی نوێی بڵاودەکاتەوە

  2021-01-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە

هونەرمەندی ڕاپەری کورد خەتەر لە ڕێگەی گۆرانییەکانییەوە توانیویەتی هەوادارادارێکی زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە، ئەو لە ساڵی 1982 لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ناوی تەواوی "ژیوار حیجابی"ـیە و لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی.

خەتەر نوێترین بەرهەمی بە ناوی "Maestro´s Grand Finale" بە شێوەی کلیپ بڵاوکردۆتەوە، کە وەک زۆرینەی گۆرانییەکانی دیکەی گوێگرێکی بەرچاوی هەیە و ڕۆژانە بینەرانی لە زیاد بووندان.

ئەو هونەرمەندە کوردە بە هەریەک لە زمانەکانی کوردی و ئەڵمانی گۆرانی ڕاپ دەڵێت و  ساڵی 2008 یەکەم ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە، لە چەند مانگی ڕابردووشدا لەگەڵ نەوید زەردی گۆرانییەکیان بە شێوەی دووێت بڵاوکردەوە و قسەوباسێکی زۆریشی بە دوای خۆییدا هێنا .

ماوەتەوە ئاماژەی بۆ بکەنین ئەم کلیپە نوێیەی خەتەر لە دەرهێنانی رەوەز رەسووڵە و هەریەک لە Halim & Justin Kroll وەک ئەکتەر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.

لەو ڤیدیۆیەی خوارەوەدا بینەری کلیپە نوێیەکەی خەتەر بن:



ڕیکلام