ئاسایشی هەولێر لە نەخۆشخانە هەوڵی دەستگیرکردنی کەسوکاری شێروان شێروانی دەدات

  2021-01-18  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاسایشی هەولێر چووەتە سەر نەخۆشخانەی (سی ئێم سی) بۆ دەستگیرکردنی کەسوکاری شێروان شێروانی.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی سی ئێم سی بەتۆڕی ھەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، دواچاوپێکەوتنی پەیامنێری ژیان لەگەڵ بارزان ئەمین برای شێروان شێروانی و ڕووگەش عزەدین ھاوسەری شێروان کۆمەڵێک ئاسایش بە جلی مەدەینەوە ھەڵیانکوتایە سەرنەخۆشخانەکە.

ئەو چەکدارانە  پرسیاری ئەو کەسانەیان کردووە کە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیان ھەبووە و بەردەوام پرسیاریان لە بارزان و ڕووگەش کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرلەوەی ئەو چەکدارانە بگەنە نەخۆشخانەکە، برا و ھاوسەری شێروان شێروانی لە نەخۆشخانە دەرچوون.

شێروان ئەمین، کە ناسراوە بە شێروان شێروانی ماوەی ٣ مانگ و ١١ ڕۆژە دەستگیر کراوە و کەسوکارەکەی دەڵێن، لەو ماوەیەدا تەنها یەک جار بۆ ماوەی ٥ خولەک توانیویانە چاویان پێی بکەوێت.




ڕیکلام