قەزا و ناحییەكان تۆپی پێیان زیندو كردەوە

  2021-01-21  | 
فۆتۆ: کارزان رەشید
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رەوەز ئەحمەد

لە ١٠ ساڵی ڕابردودا وەرزشی كوردستان بەتایبەت تۆپی پێ بەرەو دوا دەچوو بەرەو پێشەوە نەدەچوو. هیچ پلانێكیش نەبوو بۆ ئەوەی بارودۆخەكە ڕێكبخرێتەوە.

تا قەزا و ناحییەكان هەستان بە كارەكەی یەكێتی تۆپی پێ و لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و تۆپی پێیان زیندوكردەوە. ئەوان گوڕوتینێكی تریان دایەوە بە تۆپی پێ و جۆش و خرۆشیان تێكرد.

سەیدسادق و دەربەندیخان و چەمچەماڵ و سۆران و كەڵەكچی و زۆرێكی تر لە قەزا و ناحیە و یٔەوانەی دورن لە شار ، جوانیان گەڕاندەوە بۆ فوتبۆڵ. هەر ڕۆژەو هەڵوێستێكی جوان و شتێكی تازە لە یەكێك لەو قەزایانە دەبیستین. ڕۆژێك بە مۆبایل سەیری یاریەكانی یانەكەیان دەكەن، ڕۆژێك بە پاس دەچن بۆ پشتگیری یانەكەیان، ڕۆژێك یاریی ئاگرینی جۆرا و جۆر بەكار دەهێنن.

یانەی دەرەوەی شار هەبوە كاتێك چونەتە یاریگای تیپێك كە لە یەكێك لە شارەكانی سلێمانی یان هەولێر یان دهۆك یاریان كردوە، هاندەرانیان لە هاندەری تیپی شارەكە زۆرتربون. هەڵوێستێكی جوانم بینی لە هاندەرانی چەمچەماڵ كە یٔەمە شایستەی ڕێزە. ئەوان بریاریان داوە بۆ یاریەكەی سبەی لە خولی نایاب بەرامبەر هەولێر پاس بۆ هاندەرانی تیپی بەرامبەر یٔامادەبكەن.

نەك هەر ئەوە بەڵكو دەستەی هاندەرانیان نیوەڕۆ داوەتی نان خواردنی هاندەرانی هەولێریش دەكەن. ئەم خەسڵەتانە كەسایەتی قەزا و ناحیەكان و شارە بچوكەكان پیشان دەدات. ئەمە نە حكومەت پێی كردون نە یەكێتی تۆپی پێ یٔیجباریكردون، یٔەمە یٔەو ڕوحیەتەیە كە من پێی دەڵێم زیندوكردنەوەی وەرزش لە دەرەوەی شار.

یٔەمە یٔەو دیوە جوانەیە كە من هەمیشە هەوڵ دەدەم پیشانی یٔێوەی ئەزیزی بەم. بەردەوام بن چونكە ئەوەی ئێوە دەیكەن كارە راستەكەیە چونكە ئێوە واتانكردوە ، تۆپی پێی شارەكان بكەونە خۆیان تا پێشیان نەكەون.


ڕیکلام