لە 24 كاتژمێری رابردوو 85 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

  2021-01-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی 85 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند و ئاشكراشیكرد دوو تووشبووی دیكە لە شارەكانی هەولێر و دهۆك گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 3699پشكنین ئەنجامدراوە و تیایدا 85 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە. 

وەزارەتەكە روونیشیكردووەتەوە لەو 24 كاتژمێرەدا 954 تووشبووی نەخۆشیەكە چاكبوونەتەوە و دوو توشبووی ڤایرۆسەكەش لە هەولێر و دهۆك گیانیان لەدەستداوە. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (٣٣٠)

١. پشكنین: (٣٦٩٩ پشكنینی نوێ) 
• (١٢٩٩) هەولێر
• (٤٢٠) سلێمانی
• (١٩٣٩) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٣٤) گەرمیان
• (٧) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٨٥ تووشبووی نوێ)
• (١١) هەولێر
• (٢٦) سلێمانی
• (٤٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٤) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاكبوون: (٩٥٤ چاكبوون)
• (٣٥٣) هەولێر
• (١٧٢) سلێمانی
• (٣٤٨) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٣٨) گەرمیان
• (٤٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢ مردن)
• (١) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ١٠١٩٥٩٦ (٣٥٤٧٣٨ هەولێر، ٢١٥٦٤٥ سلێمانی، ٤٤١٨١٨ دهۆك، ٧٣٩٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٥٥٠١ (٣٦٦٧٠ هەولێر، ٣٠٥١٠ سلێمانی، ٣٥٢٢١ دهۆك، ٣١٠٠ هەڵەبجە)
چاكبوون ٩١٥٨١ (٣٢٨٣٩ هەولێر، ٢٦٠٤١ سلێمانی، ٢٩٧٤٥ دهۆك، ٢٩٥٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٠٤٦٦ (٢٩٠٩ هەولێر، ٢٧٨٣ سلێمانی، ٤٧٧٣ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٥٤ (٩٢٢ هەولێر، ١٦٨٦ سلێمانی، ٧٠٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جەخت دەكەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حكومەتی هەرێمی كوردستان    
٢٢ی كانونی دووەم ٢٠٢١


ڕیکلام