وەزیری پێشمەرگە لەبارەی دوورخستنەوەی لە كۆبووونەوەی وەزیری بەرگری توركیا روونكردنەوە دەدات

  2021-01-22  | 
پێشوازی وەزیری پێشمەرگە لە وەزیری بەرگری تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و رەتیدەكاتەوە وەزیری پێشمەرگە لە كۆبوونەوەی وەزیری بەرگری توركیا دوورخرابێتەوە.

لە روونكردنەوەیەكدا كە سكرتێری رۆژنامەوانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بڵاویكردووەتەوە  تیایدا دەڵێت "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی "وەزیری پێشمەرگە" لەهەندێ میدیا و ماڵپەرە ئەلیكترۆنی و پەیجە ساختەكان بڵاوكراوەتەوە، هەواڵێكی چەواشەكارانەی بێ بنەمایەو، دوورە لەراستی". 

ئەو هەواڵەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایەوە تیایدا باس لەوەكرابوو كە وەزیری پێشمەرگە لە كۆبوونەوەی وەزیری بەرگری توركیا دوورخراوەتەوە و تەنها 10 خولەكی سەرەتای كۆبوونەوەكە رێیانپێداوە لەوێ ئامادە بێت.

سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە داوا كردووە هەموو لایەك خۆیان بەدوور بگرن لەهەواڵی ناڕاست و جەخت لەوە دەكاتەوە كە  "ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ئەو ماڵپەڕو میدیایانە دەگرینەبەر، كە هەواڵی ناڕاست لەسەر جەنابی وەزیری پێشمەرگە بڵاودەكەنەوە".


ڕیکلام