وەزارەتی نەوتی عێراق: ساڵی ڕابردوو زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوتمان فرۆشتووە

  2021-01-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری ساڵی ڕابردووی فرۆشتنی نەوتی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد ملیارێک و 96 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە.

وەزارەتەکە لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاندوە تێکڕا رۆژانە دوو ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و کە مانگانە دەکاتە 91 ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل.

هەروەها تێکڕا بەرمیلێک بە 38 دۆلار و 86 سەنت فرۆشراوە و زۆرترین نەوتیش لە کێڵگەکانی شاری بەسرە دەرهێندراوە کە ملیارێک و 60 ملیۆن و 454 هەزار بەرمیل بووە.

بەپێی بەیانامەکەی وەزارەتی نەوت دووەم شوێن شاری کەرکوکە کە 33 ملیۆن و 8 هەزار بەرمیل نەوتی لێ فرۆشراوە و دوای ئەویش لە کێڵگەی گەیارە 617 ملیۆن و 894 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە.

وەزارەت نەوت ئاماژەی بەوەشکردوە کۆمپانیاکانی چین و هندستان زۆرترین نەوتی عێراقیان کڕیوە ودوای ئەوان کۆمپانیا ئەمریکییەکان دێت.

سەبارەت بە داهاتی فرۆشتنی نەوتیش ڕایگەیاندوە تێکڕای داهاتی فرۆشتنی نەوتی ساڵی ڕابردوو 43 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار بووە کە مانگانە 3 ملیار و 479 ملیۆن دۆلار دەکات.



ڕیکلام