وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند دوو کەسیان بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیرکردوە کە هەستاون بە فێڵکردن لە هاوڵاتیانی بەتەمەن و پێانووتون لەناو پاکەتی کلینکس مۆبایلی گرانبەهاتان بۆ دەردەچێت.
هێمن سلێمان بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند ئەو دوو کەسە مۆبایلی چینی هەرزانیان کردۆتە ناو پاکەتە کلینکسەکەوە و بە بڕی 300 هەزار داویانە بە هاوڵاتیان و پێیان ووتون مۆبایلەکان گرانبەهان.
وتیشی پاش سکاڵای هاوڵاتیان هێزەکانی پۆلیس لە بنکەی پۆلیسی زاوێتە بەدواداچونیان کردوە و توانیویانە هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکربکەن.
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک داواشیکرد هاوڵاتیان وشیاربن و نەکەونە داوی ئەو کەسانەوە کەبەناو و شێوازی جیاواز فێڵ لە هاوڵاتیان دەکەن.