هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ستایشی قارەمانێتی و ئازایەتی و بەرخۆدانی كورد لە رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەشڵێت، بۆ جیهانمان سەلماند کە دەتوانین شكست بە تاقمی تیرۆریستیی داعش بهێنین.
بەبۆنەی ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ لەدەستی داعش، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ، ستایشی قارەمانی و ئازایەتی و بەرخۆدانی كورد دەكەم كە بە هاوكاریی هاوپەیمانەکانمان ئەو شارە ڕزگار کرا".
دەشڵێت، "پێکەوە بۆ جیهانمان سەلماند کە دەتوانین شكست بە تاقمی تیرۆریستیی داعش بهێنین و بەردەوامیش بین لە جەنگی دژ بە تیرۆر و کۆتاییهێنان بە پیلانگێڕیی و داگیرکارییەکانی داعش" .
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، "سوپاس بۆ نەبەردی و قوربانیدانتان".