بە تەقەی هێزەکانی ئێران دوو کۆڵبەری کورد کوژران

  2021-02-04  | 
وێنەکە لەماڵپەڕی هەنگاو وەرگیراوە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماڵپەڕی هەنگاو ڕایگەیاند بەتەقەی هێزەکانی ئێران دوو کۆڵبەری کورد کوژران کە یەکێکیان باوکی دوو منداڵە.

ماڵپەڕەکە ڕایگەیاندوە شەوی چوارشەممە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی خالید ئەحمەد پوور خەڵکی گوندی وردە کە خێزاندارە و باوکی دوومنداڵە بەتەقەی هێزەکانی ئێران کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە لە رۆژی دووشەممەی ڕابردووش کۆڵبەرێکی دیکە خەڵکی شاری بانە بەناوی هاشم حەسەنی لەسنوری هەنگەژاڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراوە.

هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی مەریوان بەناوی هادی ڕەزایی بەتەقەی هێزەکانی ئێران بەسەختی برینداربووە و بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سنە کراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو ساڵی ڕابردوو 240 کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران وتورکیا بونەتە قوربانی.


ڕیکلام