نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 60 دۆلار

  2021-02-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كەمێك لەمەوبەر نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا جارێكی دیكە بەرزبوەوە و بەهای یەك بەرمیل بە 60 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 57 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

لە ساڵی 2020وە نرخی نەوتی برێنت نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە، كە بەرترین نرخە لە دوای ساڵی 2019وە بەخۆیەوە بینیبێت، ئەوەش دوای ئەوەهات كە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە جیهان  نرخی نەوت رووی لە دابەزین كرد. 

لە مانگی نیسانی 2020دا یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 19 دۆلار و نەوتی ئەمریكیش بووە سفر دۆلار، بەڵام لە دوای ئەو رۆژەوە بەشێوەیەكی بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوە كردووە. 


ڕیکلام