له ساڵی ۲۰۰۸ له سه‌ر ده‌ستی ژه‌نیاری درامز (هێمن ده‌ریا) دامه‌زراوه
گروپی نانۆبیت له دامه‌زراندنییه‌وه هه‌تاکو ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی لە بواری موزیک‌دا به‌ده‌ست هێناوه، لەوانە ساڵی ۲۰۱۷ خه‌ڵاتی یه‌که‌می کێبڕکێی (ڕێکخراوی ڕۆک و پۆپ) له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێناوە، پاشان له ساڵی ۲۰۲۰ دوای ئەوەی یەکەم "سی دی" خۆیان له ژێر ناوی نیو وه‌یس "New Ways" بڵاوکرده‌وه، ئه‌م "سی دی"یه بووه وەرگری خه‌ڵاتی دووه‌م له بواری ستایلی "ئه‌ڵته‌رناتیڤ" له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا .
سەبارەت بە دووبارە بەشدارییکردنیان کێبڕکێی "ڕێکخراوی ڕۆک و پۆپ"دا هونەرمەند "هێمن دەریا" تایبەت بە "ژیان" وتی: لە ئەمساڵیش گروپەکەمان بۆ جاری دووەم لە کێبڕکێی (ڕێکخراوی ڕۆک و پۆپ) لە ئەڵمانیا بەشدارییمان کرد، پاش ئەوەی بەهۆی دۆخی کۆڕۆناوە بەخشینی خەڵاتەکە کەمێک لە کاتی دیارییکراوی خۆی دواکەوت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجامی کێبڕکێکە ڕاگەیەندرا و پەیوەندییمان پێوە کرا کە دووباره خه‌ڵاتی یه‌که‌ممان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێناوە .
پاشان لە بارەی گرنگی خەڵاتەکە و بەشدارییکردنیان لە کێبڕکێیەکی لەو جۆرەدا ئەو هونەرمەندە وتی: بەشداییکردن لەو کێبڕکێیەدا ئاسان نییە و پێوەری هونەریی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام بۆ ئێمە جێگەی بایەخە کە جارێکی دیکە دەرفەتی بەشدارییمان پێ‌بڕا و بێگومان خەڵاتەکەش لە ڕووی هونەرییەوە گرنگی خۆی هەیە
گروپی نانۆبیت :
* خاوه‌نی ستایلێکی موزیکیی نوێیه، هه‌ر بۆیه به‌و ستایله‌ش ئه‌وترێت؛ ستایلی نانۆبیت NANOBEAT!
* گروپەکە له ژێر دروشمی (باڵوێزی ئاشتی به موزیک) کاره‌کانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن .
* لە ڕێگەی بەرهەمەکانیانەوە دەیانەوێت موزیکی کوردی بخه‌نه ئاستێک که بتوانرێت له‌سه‌ر شانۆ گه‌وره‌کانی جیهان پێشکەش بکرێت .
* ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م گروپه له نه‌ته‌وه‌ی جۆراو جۆری وه‌ک: کورد، ئه‌ڵمان، ئه‌فریقی پێکهاتوون .
* له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی سەرجەم مافەکانی پارێزراوە و خاوه‌نی (لێبڵ) ی تایبەت بە خۆیه‌تی .
لەم لینکەی خوارەوەدا دەتوانن ئاشنای کارەکانی گروپی (نانۆبیت)بن:
https://www.youtube.com/channel/UCNWgeu1EWeDEQIhLpymS69g?fbclid=IwAR0Aw_NiSL1dt1nqmYNdb6_l9MlRMvCziC6_5HErLv28dN5ROmGKjCHbZSI