پۆلیسی دهۆک کەسێکی دەستگیرکرد کە 50 هەزار دۆلاری دزیبوو

  2021-02-10  | 
دهۆک
 مازن شنگالی
بەتۆمەتی دزینی 50 هەزار دۆلار، پۆلیسی دهۆک کەسێکی دەستگیرکرد.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن خاوەنی کۆمپانیایەکەوە ئاگادارکراینەوە لەوەی کە بڕی 50 هەزار دۆلار لە کۆمپانیاکەی دزراوە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

وتیشی، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە ئەو کەسە کارمەندی هەمان کۆمپانیا بووە و دوای دەوامی کارمەندانی کۆمپانیاکە، چووەتە شوێنەکە و هەموو ڕووناکی و کامێراکانی کوژاندووەتەوە و ئەو بڕە پارەیەی دزیوە.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک راشیگەیاند، لەماوەy ٤٨ کاتژمێردا هێزەکانی پۆلیس توانیان ئەو کەسە دەستگیر بکەن و لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.



ڕیکلام