وەزیری نەوتی عێراق پشبینی کرد نرخی نەوت بگاتە ٦٣ دۆلار

  2021-02-10  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی وزەدا بۆ ساڵی ٢٠٢١.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پێشبنی دەکات نرخی نەوت لەمساڵدا لە نیوان ٥٨ بۆ ٦٣ دۆلاردا بێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەسبۆ کەمکردنەوەی بەرهەم، کاریگەریی هەبووە لەیەر نزمبوونەوەی ئاستی یەدەگی هەڵگیراوی نەوت لە جیهاندا.

عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی پابەندی ڕێککەوتنە دەبێت و بە هیچ شێوەیەک داوای بواردن ناکات.

ئاشکرایشیکرد، لە ئێستادا ناوەندی بەرهەمهێنانی نەوت ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل لە مانگی شوباتی ئێستادا ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی کەمکردنەوەی بەرهەم بێت.

وەزیری نەوتی عێراق لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا جەختیکردەوە، ناوەندی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی ئێستادا دەگاتە ٢ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.



ڕیکلام