نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 61 دۆلار و 14 سەنت فرۆشرا.
هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 58 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند هەفتەیەکە نرخی نەوت بەردەوام بەرز دەبێتەوە و لە چەند رۆژی ڕابردوودا بۆ یەکەمجار لەدوای ساڵێک گەیشتە 60 دۆلار.
هاوکات ئیسحان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند پێشبینی دەکەن نرخی نەوت هەتا سەرو 63 دۆلار بەرز ببێتەوە و دواتر جێگیربێت.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورە دەکاتە سەر بودجەی عێراق و هەرێم،چونکە هەردوولا بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.