ئەگەرچی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەمڕۆ نرخی نەوت تاڕادەیەک دابەزی.
بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 60 دۆلار و ٧٤ سەنت فرۆشراوە .
هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تەکساس) بە 57 دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .
ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 61 دۆلار و 14 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە 58 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەوتەی شارەزایانی ئابوری، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە و پێدەچێت نرخەکە زیاتر بەرزببێتەوە.