سۆرانی  |  بادینی  |  English      

ئاماری توشبوون و گیان لەدەستدان بەکۆرۆنا لە هەرێم بەرزبووەوە

  2021-02-12  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و سێ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ماوەی دوو رۆژ بوو هیچ کەس بەکۆرۆنا گیانی لەدەستنەدابوو و ئاماری توشبوونی رۆژانەش، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردبوو.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

 ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩    ژمارە (٣٥٢)

١. پشکنین: (٤٩٠١ پشکنینی نوێ) 
• (١٨٢٤) هەولێر
• (٦٠٧) سلێمانی
• (٢٣٣٩) دهۆک
• (٠) هەڵەبجە
• (١٣١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
• 

٢. تووشبوو: (٩٨ تووشبووی نوێ)
• (٢٣) هەولێر
• (٣٢) سلێمانی
• (٤٢) دهۆک
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
• 

٣. چاکبوون: (٩٩ چاکبوون)
• (٤٠) هەولێر
• (٥٢) سلێمانی
• (٠) دهۆک
• (٠) هەڵەبجە
• (٦) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین
• 

٤. مردن: (٣ مردن)
• (٠) هەولێر
• (١) سلێمانی
• (٢) دهۆک
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١١٠٣٥٣٠ (٣٨٧٣٥٣ هەولێر، ٢٢٩٠٣١ سلێمانی، ٤٧٩٦٧١ دهۆک، ٧٤٧٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٦٨١٧ (٣٦٩٣٩ هەولێر، ٣٠٩٣٠ سلێمانی، ٣٥٨٤٦ دهۆک، ٣١٠٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٢١٤٠ (٣٥٥٨٨ هەولێر، ٢٨٨٤٥ سلێمانی، ٣٤٧٥٠ دهۆک، ٢٩٥٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١٨٢ (٤٢٤ هەولێر، ٣٨٥ سلێمانی، ٣٧١ دهۆک، ٢ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٩٥ (٩٢٧ هەولێر، ١٧٠٠ سلێمانی، ٧٢٥ دهۆک، ١٤٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
١٢ی شوبات ٢٠٢١