ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەراندنی گۆڕان ڕاگەیەندرا و شێخ کامیل پێنجوینی وەک سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و ئاسۆ ڕەحیم وەک سکرتێری باژێروانەکان و سەفین مەلا قەرە بە سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان دەرچوون.
لەدوای دەست لەکارکێشانەوەی هەریەکە لە جەلال جەوهەر و عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان،ئەمڕۆ هەڵبژاردن بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکانیان کراو کەمێک پێش ئێستا ئەنجامەکەی بڵاوکرایەوە.
بەپێی دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان لە رێکخەری گشتی و شەش ئەندام پێكدێت کە هەریەکەیان بەرپرسیاریەتیەکی هەیە.
ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن لەلایەن ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیەوە هەڵدەبژێردرێن و ئەمڕۆش 47 ئەندامی جڤات بۆی هەبوو دەنگبدات.
شێخ کامیل پێنجوینی بە 40 دەنگ بووە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و ئاسۆ ڕەحیم بە 34 دەنگ بوو بە سکرتێری باژێروانەکان و سەفین مەلا قەرە بە 44 دەنگ بوو بە سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان.