دەزگای دژەتیرۆر کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند، دوو مووشەک لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە و موشەکێکیش بەسەریدا تێپەڕ بووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە هیچ زیانێکی گیانی هێرشە موشەکییەکانی نەکردووە.
لە لایەکی ترەوە سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، سەرچاوەی موشەکەکان لە نزیکە قەزای دبسەوە ئاراستەی هەولێر کراون.
بە گوتەی شایتەحاڵەکان چەند موشێکیش لە نزیک گەرەکی وەزیران و ناز سیتی هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە و لەسەر شەقامەکە دوو کەسیان بریندار کردووە و بە پەلە بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.
پێشتریش لە ڕۆژی ٣٠ ئەیلولی ساڵی ڕابردوو چەند موشەکێک ئاراستەی هەولێر کران و لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتنەوە.