عەتا موحەمەد
هیچ سیستمێک نییه ده‌زگای ھەواڵگری و چاودێریی نه‌بێت بۆ کۆنترۆلی کۆمه‌ڵگا و پاراستنی خۆی، به‌ڵام کاری ئه‌و ده‌زگایانه له رژێمێکه‌وه بۆ رژێمێکی تر ده‌گۆڕێت. بۆ نمونه ئێستا له وڵاته رۆژئاواییه‌کان، سنووری چاودێری کردن له ئاستێکی نزمدایه و ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێندراوه، که سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و راده‌ربڕین هه‌بێت (مه‌گه‌ر له دۆخێک‌دا که له دژی ئازادی و گروپ و ده‌سته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی بن)، به‌ڵام له رژێمه تۆتالیتا‌ر و گشتگیره‌کانی وه‌ک حزبی به‌عسدا، چاودێریی کردن له ئاستێکی به‌رزدایه. چاودێریی هه‌موو کایه جیاوازه‌کان ده‌کرێت؛ له نوکته و خه‌ونه‌وه تا ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و به‌پێی ئایدۆلۆژیای ئه‌و رژێمه و تێگه‌یشتنی چادێریکه‌ر، هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی کۆد و سیمبوله‌کان ده‌درێت و راپۆرت له‌باره‌یانه‌وه به‌رز ده‌کرێته‌وه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار .
په‌یوه‌ست به دنیای نووسین، ئه‌و راپۆرتانه رێگا ده‌ده‌ن تێکستێک مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌بێت یا نا. شانۆگه‌رییه‌ک مافی نمایش‌کردنی هه‌یه یا نا... هه‌ندێک جاریش ده‌بێت وشه و دێڕی تێکست لا ببردرێت یاخود بگۆڕدرێت تا مافی بڵاوکردنه‌وه وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه راپۆرتنووس نه‌وه‌ک ته‌نها رێگا له بڵاوکردنه‌وه‌ی تێکستێک بگرێت، یاخود رێگه بدات به سانسۆرکراوی بڵاوبکرێته‌وه، به‌ڵکو هه‌ندێک جار نووسه‌ری تێکسته‌که‌ش رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی لێ پرسینه‌وه و زیندانیکردن ده‌کاته‌وه .
راپۆرتنووس و سانسۆرچی، چاوی به ئاگای رژێم و ئایدۆلۆژیاکانن به‌سه‌ر مرۆڤ و بیرکردنه‌وه‌کانییه‌وه .
*
له رۆمانی (خواجه نه‌سره‌دین که له‌پێناو پێکه‌نینێکدا ده‌کوژرێت - 2010)، به‌شێک هه‌یه باس له‌وه ده‌کات ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر چاودێریی کتێب و تێکسته‌کان ده‌کات، ئه‌ویش له رێگای ئه‌وه‌ی بزانێت چ چیرۆکێکی نهێنیی له تێکسته‌کاندا شاردراونه‌ته‌وه. جگه له په‌یام و کۆدی تێکستی کتێبه‌کان خۆیان، هه‌وڵده‌دات بزانێت چ چیرۆکێکیان تیادا شاردراوه‌ته‌وه. کاری چاودێریکه‌ریش ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌و چیرۆکه شاردراوانه بگه‌ڕێت .
له رۆمانه‌که‌دا، دوای ئه‌وه‌ی که‌سی سه‌ره‌کیی رۆمانه‌که وه‌ک چاودێریکه‌ر و دۆزه‌ره‌وه‌ی چیرۆکی ناو کتێبه‌کان کاری ده‌ستده‌که‌وێت، بۆ تاقیکردنه‌وه رۆمانێکی ساراماگۆی ده‌ده‌نێ تا چیرۆکه شاردراوه‌کانی ناو رۆمانه‌که بدۆزێته‌وه. ئه‌ویش دێڕ و وشه له شوێنی جیاجیای رۆمانه‌که ده‌رده‌کات و به دوای یه‌کدا ده‌یاننووسێته‌وه تا له‌و رێگایه‌وه چیرۆکێک درووست بکات یاخود بنووسێته‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی چیرۆکێکی شاردراوه‌ی ناو تێکسته‌که بێت و به‌دوای په‌یام و کۆدی ئه‌و چیرۆکه‌دا ده‌گه‌ڕێت. دیاره به‌و شێوه کارکردنه، ده‌توانرێت ژماره‌یه‌کی زۆر چیرۆکی شاردراوه له تێکستێکدا بدۆزرێته‌وه .
ده‌سه‌ڵات له‌و رۆمانه‌دا ئه‌و قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاندووه، که راسته‌وخۆ چاودێریی بیرکردنه‌وه و خه‌یاڵی نووسه‌ر بکات، ئه‌ویش له رێگای کردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی راسته‌وخۆییانه‌ی کۆد و په‌یامی ناو تێکسته‌وه. به‌ڵکو له‌و قۆناغه‌دایه چاودێریی خه‌یاڵی تێکسته‌کانیش ده‌کات (ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ربڕینه نامۆ نه‌بێت ).
*
ساڵی ٢٠١٩ خانمە رۆماننووسی کوەیتی (بثینة العیسی لەدایکبووی ١٩٨٢) لە دژی سانسۆر لە وڵاتەکەی، رۆمانێکی بەناونیشانی (حارس سطح العالم- پاسەوانی رووکاری جیھان) بڵاوکردەوە، کە دەستپئکی رۆمانەکە بەم شێوەیەیە: سەرلەبەیانییەک کاتێک چاودێری کتێبەکان لە خەو ھەستا و پڕ بوو بوو لە وشەی ئەوانی تر، خۆی بینییەوە بووە بە خوێنەر .
دیارە ئەم گۆڕان و دەستپێکە، کافکامان بیردەخاتەوە. بەھەرحاڵ، چاودێرێک یاخود سانسۆرچییەک دەگۆڕێت بۆ خوێنەری کتێب و پارێزەری کتێب، دژ بە سانسۆر .
*
دوای نزیکه‌ی ده ساڵ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه، به رێکه‌وت نووسینێکم بینی، که زۆر به‌کاری پاڵه‌وانی رۆمانی خواجه نه‌سره‌دین ده‌کات. به‌وه‌ی که‌سێک دێت و به‌ناوی ره‌خنه‌وه راپۆرتێکی سه‌یر له‌سه‌ر رۆمانێک ده‌نووسێت؛ به جیاوازیی ئه‌وه‌ی کاره‌کته‌ره‌که‌ی من گه‌نج و بێ ئه‌زمون و بێ کاره و به‌ناچاریی ئه‌و کاره ده‌کات و ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌و خاڵه لاوازه‌ی به‌کارده‌هێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی، به‌ڵام نووسه‌ره واقیعییه‌که، که‌سێکی ته‌مه‌ن حه‌فتا ساڵی خاوه‌ن نزیکی نیو سه‌ده له ئه‌زمونی نووسینه و دۆخی ئابووریشیی زۆر باشه، به‌وه‌ی نزیکی ده‌سه‌ڵاته و به هه‌موو توانای هزریی خۆشییه‌وه به‌وکاره هه‌ڵده‌ستێت، به‌وه‌ی به‌ناوی ره‌خنه‌وه راپۆرتێکی سه‌یر له‌سه‌ر رۆمانێک ده‌نووسێت، که ته‌نها ده‌زگای ھەواڵگریی و حیزبیی پێویستیان به نووسینی له‌و جۆره هه‌یه .
دیاره ئه‌و لێکچوونه سه‌یره‌ی له‌نێوان واقیع و ئه‌و رۆمانه‌دا هه‌یه، منی دڵخۆش نه‌کرد، چونکه من دژی هه‌موو جۆره راپۆرتێکم له‌باره‌ی ده‌ق و خه‌یاڵی نووسه‌ره‌وه بدرێت بۆ (لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار). ئه‌گه‌ر به‌ناوی ره‌خنه‌شه‌وه بکرێت. من دژی کردنه‌وه‌ی هه‌ر کۆد و سیمبول و ئاشکراکردنی په‌یامێکم له خزمه‌تی حیزب و ده‌زگا ھەواڵگری و حیزبییه‌کان بکرێت (جا له‌به‌رانبه‌ر موچه‌دا بێت، یاخود خۆبه‌خشانه و بێ به‌رانبه‌ر بکرێت). ناکرێت به‌ناوی ره‌خنه‌وه به جۆرێک کۆدی ناو تێکست بکه‌ینه‌وه، که ببێته راپۆرت بۆ حیزب و ده‌زگا نهێنییه‌کان و سه‌رنجی ئه‌وان بۆ شتێک رابکێشین، که خه‌ممان بێت نه‌یانبینیبێت. یاخود ناراسته‌وخۆ سه‌رنجیانی بۆ رابکێشین، چونکه له‌و باره‌دا ده‌بین به سه‌ربازێکی دژ به ئازادیی .
*
چاودێریکه‌ری چیرۆکه شاردراوه‌کانی ناو تێکست و کتێبه‌کان له رۆمانه‌که‌ی مندا، له رۆمانی خواجه نه‌سره‌دیندایه و که‌سێک ویستی ده‌توانێت بۆ خۆی بیخوێنێته‌وه. نووسه‌ره واقیعییه‌که‌ش که‌سێکه راپۆرتێکی سه‌یر له‌باره‌ی رۆمانی ده‌ریاس و لاشه‌کانه‌وه ده‌دات، که ناوی حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌نه و له سایتی باس نیوز بڵاوی کردۆته‌وه .
*
دوای ئه‌وه‌ی حیکایه‌تی دزینی چیرۆک و رۆمان، کوردیی نه‌زانین و ده‌ستبردن بۆ ژیانی تایبه‌تیی نووسه‌ر، هیچ ئه‌نجامێکیان نه‌بوو، ئه‌مجاره کاک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن هه‌موو سنوورێک ده‌به‌زێنێت و وه‌ک سانسۆرچییه‌کی زه‌مانی پێشوو، په‌نا بۆ کارێکی سه‌یر ده‌بات، ئه‌ویش ناسینه‌وه و ده‌ستنیشانکردنی که‌سایه‌تییه واقیعییه‌کانی کاره‌کته‌ره‌کانی ناو رۆمانی ده‌ریاس و لاشه‌کانه تا به‌هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن بڵێت ئه‌و کاره‌کته‌رانه کێن، که له‌و رۆمانه‌دا هه‌ن. سه‌رنجیان رابکێشێت، که چۆن له‌و رۆمانه‌دا باسی سیمبوله‌کانیان کراوە .
دیاره پێشتریش جارێک له‌گه‌ڵ رۆمانی (شاری مۆسیقاره سپییه‌کان)دا ئه‌مه‌ی کردووه، به‌وه‌ی کاره‌کته‌رێکی ناو رۆمانه‌که‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، که ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسییه‌کی یه‌کێتییه و له‌م نووسینه‌شیدا جارێکی تر باسی کردۆته‌وه و به‌بیری هێناوه‌ته‌وه :
ئەمە یەکەم جاری نییە، (مه‌به‌ست له به‌ختیار عه‌لییه) جنێو بە کارەکتەرەکانی بدات، بۆ نموونە، لە لاپەڕە ٤٩٤ی ڕۆمانی (شاری مۆسیقارە سپییەکان)یشدا، دەنووسێت: (سیاسییەکی لووت قولاپی دەناسم، باریکێکی قژ ڕەشە، کە قسە دەکات، دەنگی لە دەنگی قەحبە دەچێت ).
له‌م وتاره‌یدا ناوی ئه‌و سیاسییه‌ی نه‌بردووه، به‌ڵام کاتی خۆی که له‌باره‌ی شاری مۆسیقاره سپییه‌کانییه‌وه نووسیوه، ناوی بردووه و منیش به پێویستی نازانم جارێکی تر ناوی ئه‌و سیاسییه له وتاره کۆنه‌که‌یه‌وه بهێنمه‌وه .
*
له‌م نووسینه‌دا هیچ به پێویستی نازانم باسی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌ق و واقیع، په‌یوه‌ندی نێوان ره‌خنه و ده‌ق بکه‌م، چونکه ئێمه له‌به‌رده‌م راپۆرتێکی سانسۆرچییانه‌داین، که ناشێت خاوه‌نه‌که‌ی به حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌نه‌وه له‌و قۆناغه‌دا بێت، ئه‌و شتانه‌ی بۆ روون بکه‌ینه‌وه. لۆژیکییش نییه به نزیکی نیو سه‌ده له ته‌مه‌نی نووسینه‌وه، که‌سێک نه‌زانێت لانی که‌م ره‌خنه‌گر پێویستی به میتۆدێک هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و به‌ناوی ته‌نزه‌وه؛ زانیاری له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی نووسه‌ر و گاڵته‌کردن به‌وانی تر، ناتکاته ره‌خنه‌گر، چونکه ئه‌وه کاری نووسه‌ری زه‌رده (له‌سه‌ر ریتمی رۆژنامه‌ی زه‌رد). کێشه‌ی (و) و (وو) یاخود (ی) که‌سێک ناکاته ره‌خنه‌گر، چونکه ده‌کرێت ئه‌و کێشه‌یه به هه‌ڵه‌چنێکی باش چاره‌سه‌ر بکرێت. هه‌رچۆن ده‌رهێنانی دێڕ له چاوپێکه‌وتن و نووسینی که‌سانی تر و کردنیان به سه‌رچاوه، ئه‌وه نابێته میتۆد بۆ ره‌خنه. هه‌رچۆن پڕکردنی نووسینه‌که‌ت به وشه‌ی (ئاخر) وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامێک یاخود حیکمه‌تێک له‌باره‌ی نووسینه‌وه بڵێیت، ناتکاته ره‌خنه‌گر. لانی که‌م ئه‌گه‌ر وابوایه، خۆ ده‌بوو به نزیکی په‌نجا ساڵ له ته‌مه‌نه‌وه و به وتنی ئه‌و هه‌موو حیکمه‌تانه‌وه له‌باره‌ی نووسینی تێکستی ئه‌ده‌بییه‌وه، ده‌بوو لانی که‌م دوو شیعرت هه‌بوایه که شیعربن، دوو وتارت هه‌بوایه وتاری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی بن. نه‌وه‌ک به‌ناوی ته‌نزه‌وه خۆت له به‌رهه‌مهێنانی جوانیی بدزیته‌وه و ته‌نها را بده‌یت و له 2021دا شتی وا بڵاوبکه‌یته‌وه، که سه‌د ساڵ پێش ئێستا شێخ ره‌زا له‌و ئاسته باڵاتر ده‌ینووسی :
گه‌رچی فایلی سپی بوو
سپی‌تر له هه‌پی به‌یاز
که‌چی ناوی
که‌وته لیستی تیرۆره‌وه
فالیح فه‌یاز
ته‌نز ئامرازێک نییه بۆ خۆدزینه‌وه له بێ توانایی و نه‌بوونی دیدگایه‌ک بۆ جوانی و به‌رهه‌مهێنانی جوانی، چونکه خۆ ده‌کرا به حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌نه‌وه جگه له ته‌نز، دوو ده‌قت هه‌بێت که مرۆڤ ئیستێک بکات له به‌رده‌میاندا .
*
له 2021دا ژیان گه‌یشتۆته چ ئاستێک و کاک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌نیش گه‌یشتۆته کوێ. تازه به تازه ره‌خنه و راپۆرت (خۆبه‌خشانه) بۆ ده‌زگای ھەواڵگریی تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر ده‌کات، که دڵنیام له‌وه زرنگتره ئه‌وه نه‌زانێت و به ته‌واوی توانای هزرییه‌وه ئه‌وه نه‌کات، چونکه رێی تێ ناچێت به حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌نه‌وه ئه‌وه نه‌زانێت. با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ راپۆرته‌که‌ی .
کاک حه‌مه سه‌عید له به‌شی دووه‌می راپۆرته‌که‌یدا و له دۆزینه‌وه گرنگه‌کانیدا ئاوا ده‌نووسێت :
قەمەرخانی: مەبەستی (بارزانی)یە و وەها باسی هێنانەوەی تەرمەکەی دەکات: (بەوەدا مەیتی ئەو کەڵتەکۆنەیان هێناوەتەوە و لێرە دەینێژن، کەواتە ترسیان لە دوژمن نییە. ویستیان موعجیزەی گەورەمان پیشان بدەن و بیسەلمێنن شازدە ساڵ مردن، مەیتەکەی نەشێواندووە، کاتێک پەردەیان لەسەر دەموچاوی پیری لا برد، ڕەنگە بۆرەکەی لە ڕەنگی فیرعەونێکی مۆمیاکراو دەچوو، ڕەنگی بۆقێکی سەوز لە زەلکاوێکی هاویندا، لەناو قەوزەدا خۆی شاردبێتەوە. ئەوەی موعجیزەبوو لای ئێمە، ئەوە نەبوو کە مەیتەکەی هێشتا بۆگەنی نەکردووە، بەڵکوو ئەوەبوو، چۆن هەڵناسێتەوە و بە دارجگەرەیەکی درێژەوە، سواری ئەسپێک ببێت و بگەڕێتەوە بۆ سەر ترۆپکی کەژ و کێوان. ل٨) هەر بە خۆی نا، بەختیار عەلی جنێوی بە شوێنکەوتووانیشی داوە: (فەرمانێکی بچووکی کەسێکی وەک بارزانی، بەسە بۆ ئەوەی سەدان هەزارکەس، وەک گاڕانێکی بێ ئیرادە و بێ مێشک، چەکەکانیان فڕێ بدەن و سەرشۆڕ بگەڕێنەوە بۆ ماڵێ. ل٢١٦ )
سه‌یری ئه‌و ورده‌کارییه له گه‌ڕانه‌که‌یدا چۆن دێڕ و لاپه‌ڕه‌کان ده‌پشکنێت و لاپه‌ڕه 8 و 216 به یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه تا ئیشه‌که‌ی به ورده‌کارییه‌وه بکات. هه‌ر بۆ جه‌خت کردنه‌وه تا بیسه‌لمێنێت ئه‌و که‌سایه‌تییه کێیه، خۆی زه‌حمه‌ت ده‌دات و ئاوا لاپه‌ڕه‌کان ده‌پشکنێت و زانیارییه‌کان راست ده‌کاته‌وه :
چواردە ساڵ بەسەر مەرگی بارزانیدا تێپەڕ دەبێت، ئینجا تەرمەکەی بۆ باشووری کوردستان دەهێنرێتەوە، چواردەکەی کردووە بە شازدە! ل٨ (مه‌به‌ستی له به‌ختیار عه‌لییه) یەکەی هەشتا سەر بە پارتییە، کردوویەتی بە هێزی هەشتا و یەک! ل٢٤٧ (مه‌به‌ستی له به‌ختیار عه‌لییه).
هه‌روه‌ها له دۆزینه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی تری ناو رۆمانه‌که‌دا ده‌نووسێت :
جەلیل تەلارانی: <مەبەستی جەلال تاڵەبانییە> (ئەو پیاوەی گەرچی وەزنی، ڕێگای پێ نەدەدا بەر قاچی خۆی ببینێت، بەڵام بە ڕوونی پاشەڕۆژی دووری مەملەکەتەکەی دەبینی. گەرچی بە هۆی قەڵەوییەوە نەیدەتوانی خێرا بڕوات، بەڵام تاکتیکی جەنگی خێرای، دژ بە داگیرکەران داهێنا.، سیاسەتی وەک باغێکی پڕ گوڵ وەسف دەکرد، کە هەموو جۆرە بۆن و ڕەنگێکی تێدا جێ دەبێتەوە. تەنیا سەرۆکێک بوو، بڵێت: نوکتەم لەسەر بکەن، کاریکاتێرم لەسەر دروست بکەن و جنێوم پێ بدەن. ل٨ و ٩) لەوە دەچێت هێشتا خوێنی هەر سەوز بێت، ئەگەرنا وەها بە ئەرێنی باسی مامی نەکرد .
له 2021دا ره‌خنه‌گرێک به حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌نه‌وه له باسی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌دا له رۆمانه‌که‌دا، ئاوا سه‌باره‌ت به به‌ختیار عه‌لی ده‌نووسێت :
لەوە دەچێت هێشتا خوێنی هەر سەوز بێت، ئەگەرنا وەها بە ئەرێنی باسی مامی نەکرد .
به‌ڕاست ئه‌مه چ داڕزانێکه که دوای په‌نجا ساڵ له نووسین پێیگه‌یشتوویت؟ بەڕاست ئەم ئاستە نزمە لە بینینی تێکسدا، رەخنەیە؟
سێیه‌م که‌سایه‌تیی له راپۆرته‌که‌یدا، که له میراتی نووسینی کاک حه‌مه سه‌عیددا به‌شی شێری هه‌یه و له پشت زۆر له ئیلهامه‌کانی نووسینییه‌وه وه‌ستاوه، لێره‌شدا زۆر به وردی لاپه‌ڕه‌کانی به‌دوادا ده‌پشکنێت و ئا وا باسی ده‌کات :
لەبارەی ژەنڕاڵ بیلالی ئەشکزادەوە کە مەبەستی نەوشیروان مستەفایە، دەڵێت: (کەس بە دروستی نەیدەزانی پیاوێکی وا مۆن و کەمدوو و ئاڵۆز، بیر لە چی دەکاتەوە. ل٢٧ نەیارەکانی بە پیاوکوژ وەسفیان دەکرد کە ڕۆڵی ترسناکی لە شەڕی ناوخۆ و پاکسازیی دوژمنەکانیدا هەبووە، شێوازەکانی دڕندانە و نائاسایی باس دەکران ل٣٢. شێوەی خۆی لە شێوەی ناو وێنەکانی مۆنتربوو. ل ٤٠ هیچ کات خۆشی بە ڕۆشنبیران و ئەهلی قەڵەم نەهاتووە. ل٥٤ لە ساڵانی شؤڕشدا لە سەرکردە دڵڕەقەکان بوو، زۆر کەسی کوشتبوو، زۆر لە نەیارانی خۆی و نەیارانی حیزبەکەی بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لەناو بردبوو. وەک سیاسییە بچووکەکان بۆ پلە پایە نەدەگەڕا، دەسەڵاتێکی گەورەتری دەویست، شتێک وەک نەمری. ل١٢٩
دڵڕەق بوو، بەڵام دز و قەحبەباز نەبوو، تەنیا شتێک پێی دەناسرایەوە، ئەوەبوو دڵڕەقانە ئەندامانی حیزبی سەرکۆنە دەکرد و لەزەتی لە شکاندن و بچووککردنەوەی ئەوانی تر دەبینی. سیاسییەکی وشک و مۆن و گرژ و نێوچاوان تەڵخ بوو، یەک لە دوای یەک جگەرەی دەکێشا، بەهۆی نەخۆشییەوە لە سییەکانیدا لە مردن نزیک دەبووەوە. ل٢٠٩ و ٢١٠ و ٢١١ و ٢٢١ ئەوەی خۆی نەیتوانیوە، یان نەیوێراوە، یان گرێ دەروونییەکانی ڕێگەیان پێ نەداوە بیانکات، براکەی لەبری ئەو کردوونی. بە درێژایی تەمەنی هەستی بە ناتەواوی کردووە، دڵڕەقییەکەی نیشانەی هەست بە کەمیکردنە. دڵڕەقی هەوڵێکە بۆ ڕزگاربوون لە بێنرخی و بچووکی. ل٢١٧ وەک کۆنە مارکسییەک دەیزانی بزاڤێک ڕیشەیەکی دینیی هەبێت، شۆڕش نییە، بەڵام وەک پۆپۆلیستێک سوژدەی بۆ عەقڵی عەوام برد، تا عەوام دوای بکەون. ل٢٢٥ ئەمە نەوشیروان مستەفا خۆی، گۆڕانخوازانیش بە مەزارپەرستان لە قەڵەم دەدات .
له‌م راپۆرته‌دا نه‌وه‌ک ته‌نها هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌کان ده‌دات له واقیعدا، به‌ڵکو را له‌باره‌شیانه‌وه ده‌دات، له ده‌ره‌وه‌ی رۆمانه‌که :
ددانی پێدا بنێین یان نا، نەوشیروان مستەفا کە لە دەریاس و لاشەکاندا ناوی: جەنڕاڵ ئەشکزادە، نەک هیچ بتێکی نەشکاند، بەڵکوو بتێکی دیکەی خوڵقاند کە خۆی بوو، نەک ئەسپی هیچ بنەماڵەیەکی حوکمڕانی نەگلاند، بەڵکوو بنەماڵەیەکی تریشی هێنایە سەر حوکم کە بنەماڵەی خۆی بوو .
*
با ئه‌ندێشه‌ی دۆخێک بکه‌ین :
نووسه‌رانی ئه‌مریکای لاتین به‌ناوبانگن به‌وه‌ی زۆر چیرۆک و رۆمانیان له‌باره‌ی دیکتاتۆر و فه‌رمانڕه‌وا سه‌ربازییه‌کانه‌وه نووسیوه. بۆ نمونه رۆمانی سه‌رۆکی میگێل ئه‌ستۆریاس وه‌ربگرین، له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و رۆمانه به واقیعه‌وه، ئێمه ده‌که‌وینه به‌رده‌م دوو جۆر نووسین: یه‌که‌میان ئه‌و که‌سانه‌ی به دوای سیمای دیکتاتۆردا ده‌گه‌ڕین له واقیعدا، تا توانای ئه‌ستۆریاس و بوێریی ئه‌و ده‌ربخه‌ن له نووسیندا. جۆره‌که‌ی تریشیان ئه‌وانه‌ن که راپۆرت له‌باره‌ی ئه‌و رۆمانه‌وه ده‌نووسن تا سیمای دیکتاتۆر بدۆزنه‌وه و به ده‌زگا نهێنییه‌کان و خودی دیکتاتۆر و لایه‌نگرانی بڵێن ئه‌ستۆریاس چی کردووه. دیارە ئەمەش ئیشی ھەواڵگر و سانسۆرچییە .
ئه‌م وتاره‌ش وه‌ک ده‌سته‌ی دووهه‌م کاری کردووه و زۆر جوان پێکاویه‌تی، چونکه ئه‌م وه‌ک لایه‌نگری نووسین و جوانیی، دژ به فه‌رمانڕه‌وا و گه‌نده‌ڵکار و دژه ئازادیی نه‌ینووسیوه. به‌ڵکو به حیزب و بنه‌ماڵه‌ی که‌سایه‌تییه‌کان و لایه‌نگرانیان ده‌ڵێت: که‌سایه‌تی ناو رۆمانه‌که کێن و ببینن چۆن باس کراون و چۆنیش باسی ئێوه‌ی لایه‌نگری ئه‌و که‌سایه‌تیانه کراوه .
*
یارییەک لەگەڵ کاک حەمە سەعیددا
با ئێستا، دوای نزیکه‌ی نیو سه‌ده له ته‌مه‌نی نووسین و به حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌نه‌وه، دوو په‌ره‌گرافی ناو راپۆرته‌که بهێنینه‌وه و یارییه‌کی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، که هه‌موو میراتی نووسینی کاک حه‌مه سه‌عید ده‌دات به بادا. کاک حه‌مه سه‌عید نووسیویه‌تی :
ئەوە ئەلفوبێی هونەری چیرۆکنووسینە، نووسەر ناچێت وەک بەختیار عەلی، قسەی سارد بە کارەکتەرەکانی بڵێت، گاڵتەیان پێ بکات، ناو و ناتۆرە بخاتە پاڵیان و جنێویان پێ بدات، دەچێت لەڕێی هەڵسوکەوتیانەوە، لە ڕێی شێوازی ژیان و بیرکردنەوەیانەوە و لەڕێی شۆڕبوونەوە بە ناخیاندا، بە خوێنەریان دەناسێنێت. سوور دەزانم نووسەری دەریاس و لاشەکان ئەمە دەزانێت، بەڵام چونکە ڕق بەر چاوی لێڵ کردووە و ئایدۆلۆجیا بەنگ، ئەو خەوشەی خۆی نابینێت و دەرک بەو کەموکوووڕییەی خۆی ناکات .
دوای ته‌مه‌نێک له نووسین له‌باره‌ی ژیانی تایبه‌تیی که‌سانی تر و شکاندنی که‌سایه‌تییان به‌ناوی ره‌خنه و ته‌نزه‌وه، کاک حه‌مه سه‌عید ئاوای نووسیوه. هه‌ر خودی ئه‌و په‌ره‌گرافه هه‌ڵبگێڕینه‌وه و له جیاتی ناوی به‌ختیار، ناوی خۆی دابنێین، له جیاتی رۆمانیش ره‌خنه دابنێین، بزانین چی رووده‌دات :
ئەوە ئەلفوبێی ره‌خنه‌نووسینه، ره‌خنه‌گر ناچێت وەک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، قسەی سارد بە نووسه‌ر و سیاسییه‌کان بڵێت، گاڵتەیان پێ بکات، ناو و ناتۆرە بخاتە پاڵیان و جنێویان پێ بدات، دەچێت لەڕێی خوێندنه‌وه‌ی تێکسته‌کانیانه‌وه، لە ڕێی شێوازی نووسین و دنیابینیی تێکست و لەڕێی شۆڕبوونەوە بە تێکستدا، بە خوێنەریان دەناسێنێت. سوور دەزانم نووسەری (ترس له وشه) ئەمە دەزانێت، بەڵام چونکە ڕق بەر چاوی لێڵ کردووە و ئایدۆلۆجیا بەنگ، ئەو خەوشەی خۆی نابینێت و دەرک بەو کەموکوووڕییەی خۆی ناکات .
ته‌نها به گۆڕینی ئه‌و چه‌ند وشه‌یه، ئه‌م حوکم و حیکمه‌ته‌ی کاک حه‌مه سه‌عید چه‌ند له‌سه‌ر خۆی ده‌گونجێت و وه‌ک ددانپێدانانێکی بێ ئاگایانه، نزیکی نیو سه‌ده له شکاندن و په‌لاماردانی که‌سایه‌تی ئه‌وانی تر، به‌ناوی ته‌نز و ره‌خنه‌وه، ده‌دات به بادا و وه‌ک ئه‌وه‌یه په‌نجا ساڵ هیچی نه‌نووسیبێت و هیچی نه‌وتبێت، چونکه: ڕق بەر چاوی لێڵ کردووە. چه‌ند سه‌خته نزیکی نیو سه‌ده بنووسیت، به‌ڵام هیچت نه‌وتبێت و تازه به تازه خه‌ریکی نووسینی راپۆرت بیت به‌ناوی ره‌خنه‌وه .
*
ئه‌م وتاره‌ت بۆ؟
پرسیارێکی گرنگه، که بۆ کاک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ناتوانێت له‌باره‌ی تێکسته‌وه قسه‌بکات؟ بۆ پرسیاری نییه سه‌باره‌ت به تێکست و شێوازی نووسین؟ خۆ ده‌یتوانی له نیو سه‌ده‌دا خه‌ریکی میتۆدێکی ره‌خنه‌یی بوایه و ده‌بووه شاره‌زا له‌و میتۆده‌دا و ده‌یتوانیی تێکستی ئه‌ده‌بیی پێ بخوێنێته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی وه‌رگێڕانی ناوی نووسه‌ران ده‌بوو به کوردی و عه‌ره‌بیی تا گاڵته‌یان پێ بکات، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی بوو له‌سه‌ر ژیانی ئه‌م و ئه‌و، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی هه‌ڵه‌چنی بوو به‌ناوی ره‌خنه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی شتی لابه‌لا بوویت له ده‌ره‌وه‌ی تێکست، خۆ ئه‌وه‌نده خۆت خه‌ریک بکردایه به میتۆدێکه‌وه، ئێستا بووبوویته ره‌خنه‌گر نه‌وه‌ک راپۆرتنووس. ئایا ئه‌و رۆمانه‌ی به‌ختیار عه‌لی، له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سێ که‌سایه‌تییه‌دا کورت ده‌بێته‌وه و تۆش ده‌بیت به کۆلۆمبس؟ رۆمانەکە هیچ پرسیارێکی تیادا نه‌بوو سه‌باره‌ت به مرۆڤی کورد، شۆڕشی کورد، شێوازی نووسین... هه‌ر هیچی تیادا نه‌بوو؟
له‌و باوه‌ڕه‌دام که‌سێک دوای نزیکه‌ی نیو سه‌ده له نووسین و به حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌نه‌وه، راپۆرتێکی ئا وا بنووسێت، جێگای پرسیاره. پرسیار له‌وه نا که کڵۆڵی ئه‌و ده‌رده‌خات له ره‌خنه‌دا یا نا. پرسیار له‌وه‌نا که ئه‌م راپۆرته بۆ چ لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیدار نووسراوه. پرسیاری ئه‌وه‌ش نا که نووسه‌ری ئه‌م وتاره چه‌ند رق ئه‌ستووره له‌وانی تر و هه‌میشه به رقه‌وه ده‌نووسێت. تا ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌گه‌ر به باشیی له‌باره‌ی نووسه‌رێکییه‌وه نووسی، گومان بکه‌یت له رقی که‌سانی تره، چونکه رق ئه‌و کانیاوه‌یه نووسینی کاک حه‌مه سه‌عید سه‌رچاوه‌ی لێوه‌ده‌گرێت. به‌ڵکو پرسیاری ئه‌وه‌ی: به‌ڕاست ئه‌م وتاره‌ت بۆ نووسی؟
بۆئه‌وه‌ت نووسیوه که ده‌زانیت ئه‌و سێ لایه‌نه زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردین (؟) و حکومه‌تیشیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، تا به ده‌زگا و لایه‌نگرانیان بڵێیت ئه‌ها به‌ختیار عه‌لی چی به سیمبوله‌کانتان ده‌ڵێت؟ یا بۆ ئه‌وه‌یه لایه‌نگرانی ئه‌و سێ لایه‌نه به‌ختیار عه‌لی نه‌خوێننه‌وه و رقی لێ هه‌ڵبگرن؟
بۆ ئه‌م نووسینه چووم سه‌یری لیستی کتێبه‌کانی کاک حەمە سەعیدم کرد، بینیم به کتێب له‌باره‌ی مه‌ولانا، کریشنا مۆرتێ و ئۆشۆوه نووسیویەتی. به‌ڕاست ئه‌وانه هیچ فێریان نه‌کردیت که‌مێک که‌متر به رقه‌وه سه‌یری دنیا بکه‌یت؟ ئه‌وانه هیچ کاریگه‌رییان نه‌بوو له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ت تا که‌مێک هێمن بیت و هه‌وڵ بده‌یت جوانیی ببینیت؟ به ته‌له‌فون به‌دوای زانیاری له‌باره‌ی ژیانی تایبه‌تیی که‌سانی تره‌وه نه‌گه‌ڕێیت. (بیرته دوای ته‌مه‌نێک له ژیانی ئه‌وروپا و بانگه‌شه‌ی چه‌پ و دژه ئیسلامی سیاسی و ئازادیخوازیی، نووسه‌رێکی گه‌نجت ده‌شکاند به‌وه‌ی حیزه؟ بیرته؟ ).
باشه کریشنا و ئۆشۆ و مه‌ولانا کاریگه‌رییان له‌سه‌ر تۆ نه‌بووه؟ ئه‌ی ده‌ته‌وێت له رێگای تۆوه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر خوێنه‌ر هه‌بێت؟ لەکاتێکدا ئەوان نەیانتوانیوە دەرونی تۆ پاکبکەنەوە .
تۆ ئه‌و دۆخه به‌رجه‌سته ده‌که‌یت، که نووسه‌رێک خۆبه‌خشانه له‌پێناو ئه‌وه‌ی حیزبێک ده‌یژییه‌نێت و ژیانی بۆ مسۆگه‌ر کردووه، دژ به ئازادی، دژ به نووسین ده‌وه‌ستێته‌وه و ده‌بێته راپۆرتنووسێکی خۆبه‌خش .
به‌ڕاست ئه‌م وتارەت بۆ نووسی؟ خۆ ده‌زانیت له ئه‌مریکای لاتین نا، به‌ڵکو له ئێران ئه‌گه‌ر نووسه‌رێک یا ره‌خنه‌گرێک بێت و ئا وا کۆدی ده‌ق بکاته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات، چی پێ ده‌ڵێن؟
به‌ڕاست ئه‌م وتاره بۆ؟ ویستت پێمان بڵێیت تۆ که خۆت به پاڵه‌وانی دژایه‌تی به‌عس ده‌زانیت، له شه‌ڕی ئه‌ژدیهاکه‌دا خۆشت بوویت به ئه‌ژدیها و سیخوڕیی به‌سه‌ر تێکست و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وانی تره‌وه ده‌که‌یت؟
وتارێکی وا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ نه‌فره‌ت له مێژوویه‌ک بکات، که که‌سانی وه‌ک ئێوه شۆڕه‌سواریین .
*
چه‌ند روونکردنه‌وه‌یه‌ک :
١ - هه‌وڵمداوه به هیچ جۆرێک ئه‌و شێوازی نووسینه‌ی به ته‌نز ناوده‌برێت، له‌م نووسینه‌دا به‌کارنه‌هێنم، نه‌وه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی کاک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن به موڵکی خۆی ده‌زانێت و خۆی به مامۆستای ئه‌و جۆره نووسینه ده‌زانێت، (له‌کاتێکدا وانییه و ئه‌و نووسه‌رێکی دڵڕه‌قه له شکاندن و په‌لاماردانی که‌سانی تردا، نه‌وه‌ک کارامه بێت له‌و جۆره نووسینه‌دا). به‌ڵکو من باوه‌ڕم به شکاندنی که‌سایه‌تی که‌س نییه به‌ناوی نووسینه‌وه. (دۆخیش هه‌یه مرۆڤ ناچار ده‌کرێت و ده‌برێته ئه‌و ئاسته نزمه‌ی نووسینه‌وه).
٢ - بە گشتیی من خوێنه‌ری کاک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن نیم و به‌دوای نووسینێکیدا نه‌گه‌ڕاوم، مه‌گه‌ر به رێکه‌وت نووسینی ببینم، چونکه باوه‌ڕم به‌وه‌یه، که‌سێک دیدگایه‌کی جوان یاخود قوڵی نه‌بێت بۆ ژیان، ناتوانێت جوانیی به‌رهه‌م بهێنێت. پاشان نووسین له رق و سوک سه‌یرکردنی ئه‌وانی تره‌وه ده‌نووسرێت، به‌ڵام نووسینی وه‌ک ئه‌وانه‌ی کاک حه‌مه سه‌عیدی لێ به‌رهه‌م دێت، که له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌یاندا مردوون و نووسه‌ره‌که‌ی وه‌ک ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام قسه‌بکات، به‌ڵام هیچ نه‌ڵێت .
٣ - پارادۆکسێکی سه‌یره خۆت شاعیرێکی باش نه‌بیت، ره‌خنه‌گرێکی بێ میتۆد بیت، به‌ڵام نیو سه‌ده به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی نووسین بکه‌یت و ئامۆژگاریی ئه‌وانی تر بکه‌یت چۆن بنووسن و هونه‌ری نووسینیان بۆ روون بکه‌یته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆت سوود له ئامۆژگارییه‌کانی خۆت ببینیت. کاتێک له‌باره‌ی رۆمانێکه‌وه بنووسیت، وه‌ک ئه‌م وتاره بنووسیت، که راپۆرته بۆ (ده‌زگای په‌یوه‌ندیدار). که‌چی به‌رده‌وام ئامۆژگاریی ئه‌وانی تر بکه‌یت چۆن شیعر و چیرۆک و رۆمان بنووسن. ئه‌ی ناکرێت ته‌نها جارێک لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی جوان بنووسیت له‌باره‌ی رۆمانێکه‌وه که دوور بێت له ئامۆژگاری و شکاندنی نووسه‌ر و راستکردنه‌وه‌ی رێنووس، تا بزانین تۆ چی له‌م ژانره ئه‌ده‌بییه تێگه‌یشتوویت و چۆنی ده‌بینیت؟ ده‌ق لای تۆ چییه و چۆنی ده‌خوێنیته‌وه؟
٤ - چه‌ند به ئازاره دوای نزیکی نیو سه‌ده له نووسین، بگه‌یته پله‌ی سیخوڕ و چاو‌دێر به‌سه‌ر ژیان و تێکسته‌وه. له بانگه‌شه‌کارێکی ئازادیخوازییه‌وه ببیته دژه ئازادی .
٥ - کاتێک بیر لە رۆمانەکەی (بثینة العیسی) دەکەمەوە، دەبینم چۆن ئەو خانمە بەرگریی لە نووسین و ئازادیی دەکات، کەچی لە ٢٠٢١دا چۆن رەخنەگرێکی کوردیش دەبێتە سانسۆرچی و رەقیب بەسەر نووسین و ئەندێشەی ئەوانی ترەوە. ھەرچەندە تازە درەنگە بۆت، بەڵام ھەر خراپ نییە ئەو رۆمانە بخوێنیتەوە تا کەمێک لە پەیوەندیی نێوان نووسین و دەسەڵات تێبگەیت .
٦ - روونکردنه‌وه‌کان زۆرن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌سن تا بزانیت نیو سه‌ده نووسیت، بەڵام جگە لە ھەڵەچنێکی کارامە، زیاتر نەبوویت. نیو سەدە نووسیت و هیچت نه‌وت. نیو سه‌ده نووسیت تا دوا پله بگه‌یته ئه‌وه‌ی ببیته راپۆرتنووسێکی کارامه و بۆ (لایەنی پەیوەندیدار) بنووسیت .