وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، جارێکی تر تووشبوون بە کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٣٣٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدوێنوە تا ئەمڕۆ ١٦٢٢ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە لە کۆرۆنا.
لە ئێستاش ڕێژەی چاکبوونەوە لەچاو دوو هەفتە لەمەوبەر دابەزیووە و لە ئێستادا ڕێژەکە ٩٣.٨%ی کۆی تووشبوانە.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٦٤٩ هەزار و ٩٨٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٦٠٩ هەزار و ٨٠٠ کەس چاکبوونەتەوە.
وەک وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٣١٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.