سۆرانی  |  بادینی  |  English      

سەرۆکی پەرلەمان هەڵوێستی خۆی لەسەر سزادانی گیراوانی بادینان ڕاگەیاند

  2021-02-16  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەسەر سزادانی گیراوانی بادینان ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەو بڕیارە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیەکی قورس.

د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، "باوەڕی نەگۆڕم بە پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان هەیە، بەڵام ئەوەی لە پەرلەمانتارانم بیستووە سەبارەت بە دادگاییکردنی ئەمڕۆی بەندکراوانی بادینان، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیەکی قورس".

دەشڵێت، "هیواخوازم ئەوان بێ متمانەیی بە دەسەڵاتی دادوەریی تۆختر نەکەنەوە".

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی٢ی٢٠٢١، دادگاییکردنی بەشێك لە گیراوانی بادینان لە دادگای کەتنی هەولێر بەڕێوەچوو و دادوەر هەریەکە لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گۆهدار زێباری، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەمی بە شەش ساڵ زیندانی حکومدا.