بەهۆی سەرماوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا

  2021-02-17  | 
رۆژهەڵاتی کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە سنورەکانی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێک بەهۆی سەرماوە رەقبووەوە و گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی٢ی٢٠٢١، کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە، بە هۆی سەرما و سۆڵەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆڵبەرە ناوی شەهرام قادری و خەڵکی گوندی وشتەپەی بۆکانە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە یەک مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٨ کۆڵبەر لە سنورەکانی ورمێ، بانە و سەوڵاوا بە هۆی ڕووداوی سروشتی وەک هەرەسی بەفر و سەرمابردوویی و هەڵدێران لە بەرزایییەوە، گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام