نرخی نەوتی برێنت 65 دۆلاری تێپەڕ كرد

  2021-02-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوەیە و بەیانی ئەمڕۆ یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوە كراو نەوتی ئەمریكیش بە 61 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.

نرخی نەوت لەمانگی 12ی ساڵی 2019وە ئەو ئاستەی بەخۆیەوە نەبینیوە، هەرچەندە لەسەرەتای مانگی شوباتی  ساڵی 2020وە نرخی نەوت رووی لە دابەزین كرد و لە مانگی نیساندا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 19 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام دواتر رووی لە بەرزبوونەوەكرد. 

بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان نزیكەی نیو ملیۆن بەرمیلە كە بەشێكی بۆ ناوخۆ بەكاردەهێندرێتەوە، بەڵام نرخی نەوتی هەرێم بەشێوەیەكی بەردەوام 8 دۆلار كەمتر لە نرخی عێراق دەیفرۆشێت لە كاتێكدا نرخی نەوتی عێراقیش كەمتر لە نرخی دیاریكراوی جیهان دەفرۆشرێت، بەشێوەیەكی بەردەوام نرخی نەوتی هەرێم 11 دۆلار لەداوی نرخی دیاریكراوی جیهانە. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی ئەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان سەرچاوەی یەكەمی داهاتە كاریگەری فراوانی دەبێت بۆسەر داهاتیان، لە كاتێكدا هەردوو وڵات بەهۆیەوە روبەڕووی قەیرانی فراوانی دارایی بوونەتەوە. 


ڕیکلام