لە بۆسەیەکدا لە باکوری بەغدا 5 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران

  2021-02-20  | 
دۆسیە:  حەشدی شەعبی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە پێکدادانی سەختی نێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعشدا لە باکوری شاری بەغدا، ٥ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و بریندار بوون.

میدیای سەر بە حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، هێزەکانی فەوجی تارمیەی باکوری بەغدا، بۆسەیەکیان بۆ چەکدارانی داعش لە ناوچەکە ناوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزەکەی حەشدی شەعبیدا دروستووە و لە ئەنجامدا ٣ چەکداری حەشد کوژراون و دوای دیکەش بریندار بوون.

میدیای حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بۆسەکەدا ٣ چەکداری داعشیش کوژراون، کە یەکێکیان پلەی والی ناوچەی تارمیەی باکوری بەغدای  هەبووە.

بە گوێرەی هەواڵ تا کاتژمێر ٩ی ئەم بەیانیەش پێکدادان بەردەوام بووە و هێزی ئەمنی و سەربازی زیاتر ڕەوانەی باکوری بەغدا کراوە، بۆ گەمارۆدانی چەکدارانی داعش لەناوچەکە.

ماوەیەک چەکدارانی داعش لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و دیالە و باکوری بەغدا، جموجوڵی خۆیان دەستپێکردبووەتەوە و لێرە و لەوێ هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق.



ڕیکلام