عەمار حەکیم: پشتگیری رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەکەین

  2021-02-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبوەوە و ڕایگەیاند پشتگیری رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا دەکەن بۆ ئەوەی لە پەرلەمانیش دەنگی پێ بدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت، عەمار حەکیم ڕاشیگەیاندوە هەرێمی کوردستان بە دۆست و هاوپەیمانی خۆیان دەزانن و لەگەڵ ئەوەن دەستور بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان.

هاوکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاندوە ئێمە هەمیشە لەگەڵ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانین لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی تایبەتمەندی قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوسەنگی و شەراکەت و سازان .

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی دوو رۆژە عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە سەردانی هەرێمی کردوە و دوێنیش لە سلێمانی ڕایگەیاند پێویستە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەدوربگیرێت لە ململانێ سیاسیەکان، چونکە ئەوان بەشێک نین لە کێشەکان.


ڕیکلام