دیارترین نیشانەکانی کۆرۆنای گۆڕاو لەسەر منداڵان

  2021-02-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماڵپەڕی ئیکسپرێس دیاترین ئەو نیشانانەی بڵاوکردووەتەوە، کە بەهۆی کۆرۆنای گۆڕاوەوە لەسەر تەندروستی منداڵان دەرکەوێت.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ئاشکرابوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕا و لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش، دەرکەوت کە ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا توانای ئەوەی هەیە منداڵانیش تووشی پەتاکە بکات.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئێسکپرێس دیارترین ئەو نیشانانەی کە لە منداڵانی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە دەردەکەوێت بریتین لە: کۆکە ، بوونی تەڕی لووت و دەردراوەکان، سووتانەوەی قورگ، سووربوونەوەی پێست، سەرئێشە، تێکچوونی گەندە، هێڵنجدان، سکچوون.

ماڵپەڕەکە داوای ئەوەی لە هاوڵاتیان کردووە، ڕێوشوێنی پێویستی خۆپارێزگای بگرنە بەر، بۆ ئەوەی  خۆیان منداڵەکانیان بە دووربوون لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو.

داواشی کردووە هەر کاتێک هەستان بەو نیشانانە کرد لە خۆتان و منداڵەکانتاندا، ڕاستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانە و ڕاوێژ بە پزیشک بکەن، بۆ ئەوەی کاریگەریی و نیشانەکانی بەسووکی دەربکەون.



ڕیکلام