مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق قۆناغی هەرەسهێنانی دۆخی قورسی ئابوری تێپەڕاندا، دوای ئەوەی ڕێوشوێنەکانی حکومەت بەشێوازیکی حەکیمانە جێبەجی کرا.
کازمی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کە ئەمرۆ بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، پێشبنی دەکەن رێژەی یەدەگی دراوی بیانی لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە بڕی نزیکەی ٤ ملیار دۆلار زیاد بکات.
کازمی هۆکاری زیادبوونی ئەو دراوە بیانیەشی گێڕایەوە بۆ ڕێوشوێنەکانی چاکسازی و گۆڕانی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کار دەکەن، بۆ چالاککردنەوەی ئابوری عێراق و پشیتوانیکردنی کەرتی تایبەت و دەستبەرکردنی هەلی کاری زیاتر .