پەیامێکی نهێنی لە تابلۆی "قیژە" دەبێتە جێگەی پرسیار

  2021-02-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەرگیز بیرت لەو نهێنییە شاراوەی نێو تابلۆی ئێدوارد مۆنک کردووە کە ناسراوە بە "قیژە"؟


لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دۆزینەوەیەکی سەرنجراکێشی لەسەر تابلۆکە ئاشکرا کردووە کە بووتە جێی سەرنجی خەڵکی. نامە نهێنیەکەی تابلۆکە دەڵێت، "تەنها پیاوێکی شێت دەتوانێت ئەم وێنەیە بکێشێت" 

نووسراوە نهێنییەکە لە بەشی چەپی لای سەرەوەی وێنەکە نووسراوە، لە سەرەتای دۆزینەوەی نامەکە لەسەر تابلۆکە بۆچوونی زۆر لەسەر راستیەکەی هەبوو، سەرەتا لێکۆڵەرەوان پێیان وابوو کاری یەکێک لە تێکدەرانی تابلۆکەیە کە لە سالی 2004 تابلۆکەیان دزیبوو.

بەڵام لەدوای لێکۆلینەوەیەک کە مۆزەخانەی نەرویج لەسەر تابلۆکە کردوویەتی، دەرکەوت مۆنک خۆی نامەکەی لەسەر تابلۆکە نووسیوە، مای بریت کۆلینگ، یەکێک لە سەرپەرشتیانی لێکۆلینەوەکە دەڵێت، نووسینەکە بە خەتی مۆنک خۆیەتی و بە بەراورد لەگەل نووسینەکەنی دیکەی و ئەو رووداوانەی لە 1895 روویداوە دەرکەوتووە کە خودی خۆی نوسیویەتی و لەگەڵ رووداوەکانی سەردەمی تابلۆکە دەگونجێت، دەوترێت مۆنک لە بارودۆخێکی دەروونی ناجێگیردا تابۆی قیژەی کێشاوە، وەک لە پەرتووکی یادگارییەکانیدا هاتووە، ئەمەش پشتگیری دۆزینەوە تازەکەی لێکۆلینەوەکە دەکات. 

تابلۆی "قیژە"ی مۆنک یەکێکە لە تابلۆ بەناوبانگەکانی سەردەمی هاوچەرخی هونەر، ساڵی 2012 لە زیادکردنێکی ئاشکرادا  لە نیویۆرک بە بری 120 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.


ڕیکلام