بە چەقۆ هێرشکرایە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد و بریندارکرا

  2021-02-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمێک لەمەوبەر لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی بە چەقۆ هێرشکرایە سەر غالب محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و بریندارکرا.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە  لە کەسانی لەنزیکی ئەو پەرلەمانتارەوە بە دەستهاتووە، غالب محەمەد دوو چەقۆی بەرکەوتووە، یەکێکیان بەر سەری و ئەوتریتان بەر لێوی کەوتووە و خوێنێکی زۆری لێ ڕۆیشتووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئێستا ئەو پەرلەمانتارە نایەوێت قسە بکات و دواتر خۆی قسە لەسەر ڕوداوەکە دەکات.

لە سەر روداوەکەش شیرین ئەمین هاوسەری ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند "دەتانەوێ وەك و كاوە و سەردەشت تیرۆریكەن، داڕزینە بۆ دەسەڵاتێك كە باكی بە خوێنی رۆڵەكانی نییە ،شەرمەزاربن لە بری چاكسازی پەلاماری گەنجە بوێرەكانمان دەدەن".




ڕیکلام