قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پۆستێکدا لە فەیسبووک نوسیویەتی، ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد ئەکەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و هێرشبەران ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە.
دەشڵێت، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەواڵی کاک غالبم پرسی و دڵنیام کردنەوە ئەم کارە ترسنۆکانە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت.
لە لایەکی ترەوە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، دەسەڵاتداران رۆژ دوای رۆژ هەرێمی کوردستان بۆ خراپتر دەگۆڕن .
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محمدی کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ خواست.
ئاماژەی بەوەشکرد دەسەڵاتداران رۆژ بە رۆژ هەرێم بۆ شوێنێک دەگۆڕن کە تیایدا دەنگی ئازاد و خەڵکە خاوەن هەڵوێستەکان سەرکوتدەکرێن.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە ماڵی خۆی لە شاری سلێمانی غالبد محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی هیوا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەرگری لە ماف و داخوازی هاوڵاتیان دەکەین، ماوەیەکی زۆرە هەڕەشەیان لەسەرە، بە داخەوە ئەمڕۆ لە لایەن کەسێکەوە پەلامار دراو لەبەردەم ماڵەکەی خۆی، بەلام دۆست و دووژمن ئەبێت ئەوە بزانێت کە ئەوان بەردەوامین.
غالب محەمەد وتی "ئەگەر سەری خۆم دانێم لەو پێناوەدا بەلامەوە ئاساییە، بۆیە بەردەوام دەبین چ وەک پەرلەمانتار و وەک فراکسیۆن و وەک هاوپەیەمانی هیواش.
جەختیشیکردەوە، نابێت هیچ کەسێک بیر لەوە بکاتەوە غالب دەستبەرداری خەڵک بێت، چونکە ئێمە لەناو خەڵکین و لەگەل خەڵکین و پشتیوانیشیان دەبین.