پەرلەمانی کوردستان سەرەتای مانگی ئازاری داهاتوو خولی نوێی دانیشتنەکانی خۆی لە وەرزی یاسادانانی بەهارەی دەستپێدەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی خولی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له‌خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشیوه‌رۆی ڕۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 2021/3/1، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن" .
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی دوو مانگە پەرلەمانی کوردستان لە پشووی خۆیدایە و بڕیارە ڕۆژی یەکی ئازار دەست بەدانیشتنەکانی بکاتەوە.