لە دهۆک تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

  2021-03-01  | 
 مازن شنگالی
ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لە دهۆک دۆزرایەوە کە شەوی ڕابردوو کوژراوە و لە گوندێکی نزیک دهۆک فڕێدراوە.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە ژیانی ڕاگەیاند ئەو کەسە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان ئەو کەسە پێشتر لەسەر کێشەیەک لە ئەوروپا زیندانی کراوە،بەڵام دواتر گەڕاوەتەوە دهۆک و لەلایەن ئەو خێزانەی کە کێشەی لەگەڵیاندا هەبووە کوژراوە.

هەروەها تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر روداوەکە دەستگیرنەکراوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.


ڕیکلام