سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بۆ ساڵیادی ڕاپەڕین بڵاوکردەوە و دەڵێت كوردستان بهقهیرانێكی دژوارو سهختی سیاسی، ئابووری و كۆمهڵایهتیدا تێدهپهڕێت و خەرێکە دهستكهوته گەورەكانی ڕاپهڕین و گیانبەخشیی پێشمەرگەو قوربانیدانی گەلەکەمان بۆ ئەو ئازادییە دەچێتە قۆناغی بێهودەییەوە.
ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامەکەیدا داواشیکردوە هەموو دامەزراوە دەستوورییەکانی کوردستان، لەڕوانگەی بەرپرسیارێتیی هاوبەش و تەواوکاریمان پێکەوە، كاری لێبڕاوانەو دەستەجەمعی بکەین لهپێناو بەهێزکردنی متمانه لهنێوان هاووڵاتییان و دامەزراوەکاندا.
ڕاشیگەیاندوە پێویستە ھەموو ھەنگاوەکانمان چڕ بکەینەوە بەئاراستەی بەدیهێنانی ویست و داخوازییە ڕەواکانی کوردستانییان لەفەراهەمکردنی ئازادی و سەروەریی یاساو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و دابینکردنی سەقامگیریی دەروونی و سیاسی و ئابووری بۆیان .