وەزیری ئابوری و کاروباری دارایی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەم نزیکانە مافەکانی داراییەکانی لە عێراق وەردەگرێتەوە، بە تایبەت پارە بلۆککراوەکانی لە ناوخۆیی ئەو وڵاتە.
"فەرهاد دەجبەسەند" وەزیری ئابوری کاروباری دارایی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، فشارە نامەنتقییەکان بەم نزیکانە پاشکەشە دەکات، بەو هیوایەی ئەو پارە بلۆککراوانە ببێتە هۆی کارئاسانی بۆ چالاکییە ئابورییەکان لە ناوخۆیی وڵاتدا.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا وەزیری ئابوری ئێران بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران زانیاری ورد و متمانە پێکراو بڵاودەکاتەوە، سەبارەت بە ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئیران لە ناوخۆیی عێراق.
قەبارەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە دەرەوە بە ٤٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، لەوەش بڕی ٢٠ ملیاری لە وڵاتی چینە و ٧ ملیار دۆلاری لە هیندستانە و ٦ ملیاری لە کۆریای باشورە و ٢ ملیاری لە عێراقە و ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری لە ژاپۆن.
بەڵام هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن بڕی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە دەرەوە دەگاتە نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلار.