هێنریک ئەپسن بە وەرگێڕانی فاروق هۆمەر

  2021-03-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە شانۆنامە گرنگەکانی جیهانی شانۆن

هەردوو شانۆنامەی (مراوییە کێوییەکە و کاتێک ئێمەی مردووان بە ئاگا دێینەوە)ی نووسەری نەرویژی (هێنریک ئەپسن) لە میانی زنجیرەی چاپکراوەکانی (گروپی شانۆی گۆدۆ)دا چاپ و بڵاوکرانەوە، ئەم شانۆنامانە لەلایەن نووسەر و وەرگێڕی کورد(فاروق هۆمەر) لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاونەتە سەر کوردی .

شایەنی ئاماژەیە ئەم شانۆنامانە بەبێ پاڵپشتی هیچ لایەنێک چاپکراون، ئەرکە مادییەکانی کەوتوونەتە سەر وەرگێڕەکەیان، ئەمە لە کاتێکدا پێویستە وەرگێری وەها بەرهەمێک هاوکاری بکرێت و هانبدرێت بۆ کاری زیاتری لەو شێوەیە. لەچی بەپێچەوانەوە زۆرینەی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە خۆیان لە چاپکردنی کتێبە شانۆییەکان دووردەگرن و زیاتر گرنگی بە چاپکردنی ئەو کتێبانە دەدەن کە لە بازاڕدا ڕەواجیان هەیە .

شایەنی ئاماژەیە هەریەک لەم کتێبانە لە ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند بەردەستن .



ڕیکلام