سۆرانی  |  بادینی  |  English      

ئاغازادە.. درامایەک بەردەوام زیندوە و هەناسە دەدات

  2021-03-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
خوێندنەوەیەک بۆ درامای (ئاقازادە)

ئاراز عەبدلڕەحمان

یەکێک لە کێشە گەرمەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگای یٔێرانی و پاش شۆڕشی یٔیسلامی و بەتایبت پاش جەنگی ھەشت ساڵەی یٔێران عێراق.. و پاش ئەوەی یٔێران لە نەھامەتی جەنگ ڕزگاری دەبێت و یٔابوری یٔێران بوژانەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت جیلێکن پیان دەوترێت (اغازادە)کان، یٔیتر لێرەوە نەوەی سەرکردەکان دەردەکەون کە کوڕ و مناڵی سەرکردەکانی شۆڕش و جەنگن کە سود لە پێگەو دەسەڵاتی باوکیان دەبینن بۆ پێکەوەنانی ملیۆنان دۆلار کە زۆربەیان لە دەرەوەی وڵات و بەتایبەت لە یٔەمریکاو و کەنەدا ژیانێکی شاھانە دەگوزەرێنن لەکاتێک دا زیاد لە بیست ملیون گەنجی یٔێرانی لەبەر بارودۆخی یٔابوری تەنانەت ناتوانن بەشێوەیەکی زۆر سادە و ھەژارانە ھاوسەرگیری بکەن، کە لە ھەمان کات مناڵی بەرپرسەکان (اغازادە) لەدەرەوەی وڵات و بە تێچوی ملیونان دۆلار یٔاھەنگی ھاوسەر گیری و یٔاھەنگ و پارتی تایبەت و ڤی یٔای پی بەڕێوەدەبەن.
محمود بەھمانی کە لەسەردەمی سەرۆکایەتی محمود احمدی نژاد بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی یٔێران بوە لەم دواییەدا بۆ یەکێک لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکان وتی " یٔێستا زیاد لە ٥٠٠٠ پێنج ھەزار اغازادە لە دەرەوەی یٔێران دەژین کە ١٤٨ ملیار دۆلار لە حسابی بانکیاندایە کە زیاترە لە یەدەگی دراوی قورس لە بانکی ناوەدی دا.
یٔەم سەرەتایە بۆ یٔەوەیە لە گرنگی یٔەم درامایە تێبگەین کە چۆن ڕۆچوەتە نێو برینە قوڵەکانی کۆمەڵگای یٔێرانی یەکێکە لە ھۆکارەکان بۆ زیاتر سەرکەوتنی یٔەم درامایە.. ھەربۆیە یٔەڵێن درامای یٔاغازادە زیندوەو ھەناسە یٔەدات چونکە یٔەم چیرۆکە دەربڕی تەواوی دەسەڵاتە استپدادیەکانە لە جیھاندا.
اغازادە (آقازادە)..
درامای اغازادە لە ساڵی ٢٠١٩ لە وڵاتی یٔێران بەرھەم ھاتوە و لەساڵی ٢٠٢٠ پەخش کراوە حەفتەی یەک یٔەڵقەی لێ پەخش کراوە، درامایەکی کۆمەڵایەتی سیاسی یٔایدۆلۆژییە کە چەندین یٔەکتەری بەیٔەزمون و ناوداری یٔێران تێیدا بەشداربوون لەوانە (امین تارخ، امیر اغایی، مھدی سلتانی، نیکی کریمی، امین حیایی، لەعیا زنگنە، کامبیز دیرباز، سینا میھرداد، پریا قاسمی، پردیس پورعابدینی، جمشید ھاشمپور ...) چەندین یٔەکتەری بە توانای تر.
یٔەم درامایە لە نوسین و بەرھەمھێنانی: حامد عنقا
دەرھێنانی: بھرنگ توفیقی
سیناریۆ:
سیناریۆ و چیرۆکی یٔەم درامایە خاڵێکی بەھێزی سەرکەوتنیەتی کە بینەر بە بێ بچڕان و بەبێ دروست کردنی مەلەل و بەردەوام لەگەڵ یٔەکتەرەکان ھەناسە دەدات و بە دوای ڕوداوەکانەوەیە.. دروست کردنی چیرۆکێکی قوڵ وا لە بینەر دەکات بەھیچ شیوەیەک نەتوانێت لە ڕوداوەکان دەببڕێت.. نوسەر بەشێوەیەک یٔەو چیرۆکانە دەچنێت وەک یٔەوەی یاری پەزڵ بکات (تەواوکردنی وێنەیەک لە چەندین پارچەی تەواو نەکراو) ھەمو پارچە تەواو نەکراوەکان لە شوێنی خۆی دادەنێت و وێنەیەکی تەواومان پێدەبەخشێت.. بینەر کاتێک سەیری یٔەو درامایە دەکات ھەست ناکات دیمەنێک یان فیرمێک زیادە یاخود کەم،
یەکێک لەو تەکنیکانەی کە نوسەر زۆر بە سەلیقەوە لەم درامایەدا بەکاری ھێناوە ڕۆشتنی چیرۆکە لەسەر دوو ھێڵی جیاواز.. ھێڵی ڕابردو و ھێڵی یٔێستا، کاتێک دراما دەست پێدەکات یەکەم دیمەن کە پیشان دەدرێت دیمەنێکە کە ڕوداوەکانی لە ناوەڕاستی دراماکەدا ڕویداوە.. نوسەر زۆر زیرەکانە ستراکچەری دراماکەی داڕشتوە دور لەو ستراکچەرە ستاندارەی کە فیلم و دراما یٔەکات بە سێ یٔاکتی  سەرەکی سەرەتا و ناوەند و کۆتایی.. یەکسەر لە یٔاکتی ناوەندی بەرەنگاربونەوە (confrontation) دەست پێدەکات و پاشان لە لاینی دوەم کە گێڕانەوەیە دەمانباتەوە بۆ ناسینی کارەکتەرەکان و یٔەو ڕوداوانەی کە ڕویانداوە، یٔەمە یەکێکە لەو تەکنیکە جوان و ناوازانەی کە نوسەر زۆر زانایانە و حساب بۆکراوانە بەکاری ھێناوە بەبێ یٔەوەی کە بینەر توشی سەرلێ شێوان و مەلەل بکات، وەک دەزانین یەکێک لە یٔەو کەموکوڕیانەی کە لە فیلما ھەیە بونی فلاش باکی زۆرە کە نوسەران ھەمیشە خۆیان لەو بابەتە لایٔەدەن.. بەڵام لێرە حامد عنقا زۆر لێزانانە ڕابردومان بۆ دەگێڕێتەوە کە وا لەبینەر دەکات کە ھەست بکات ڕوداوەکانی لە یٔێستادا ڕوودەدەن.. کاتێک دیمەنێک پیشاندەدرێت چەندین جار یٔەو دیمەنە لە چەند یٔەڵقەیەکی دراماکە دووبارە و سێ بارە یٔەکاتەوە بۆ یٔەوەی یٔەو چیرۆکە لە ڕەھەندە جیاوازەکانەوە بە بینەر بگەیەنێت.
چیرۆکی دراماکە:
حامد (سینا مھرداد) کوڕی یەکێک لە سەرکردەکانی شۆڕشە بەناوی حاجی ڕەزا تارانی (امین تارخ) کە باوکی یەکێکە لە دەستڕۆشتوەکانی یٔێران، بەڵام خانەنشینەو لە ماڵەوە ژیانێکی سادەی وەک ھەموو یٔێرانیەکی تر دەگوزەرێنێت.. حامد لێکۆڵەڕی دەوڵەتە کار لەسەر دەرخستنی فەساد و گەندەڵی دارایی دەکات.. لە یٔەڵقەی یەکەم و دەسپێکی دراما حامد لەگەڵ ڕازیە مقدم (پردیس پورعابدینی) ھاوسەرگیری دەکات، لە شەوی ھاوسەرگیریەکەی نھێنیەکی گەورەی بۆ یٔاشکرا دەبێت کە دواجار کاردەکاتە سەر یٔابڕوی خێزانەکەی و یٔەبێت بە خاڵی دەستپێکی چیرۆکەکە.. کە وەک یٔاماژەمان پێدا یٔەو دیمەنەی کە لە یٔەڵقەی یەک نمایش دەکرێت ناوەڕاستی ڕوداوەکانە و بەشێکە لە دیمەنی یٔەڵقەکانی ناوەڕاست.. لێرەوە ململانێی دوو جیل (اغازادە) دەست پێدەکات.. نیما بحری (امیر اقایی) کوڕی ھەڵگیراوەی دکتور امیر بحری (مھدی سلگانی) یە خاوەنی کۆمپانیای گەورەیە و کاری سپی کردنەوەی پارەیە و باوکی یٔەسڵی خۆی سید مرتچی شریفی یە کە لە شۆڕش دا (شھید) بوە.
حاجی ڕەزا تارانی و امیر بحری و سید مرتچی شریفی و حاجی حسن چوار سەرکردەی شۆڕش بوون کاتێک سید مرتچی لەناودەچێت کوڕەکەی خۆی (نیما بحری) بە یٔەمانەت بە حاجی ڕەزا دەسپێرێت پاشان حاجی ڕەزا نیما دەسپێرێت بە امیر بحری و یٔەویش یٔەیکات بە کوڕی خۆی.
نیما ناوی ابوژرە کە ناوی خۆی دەگۆڕێت بۆ نیما بۆ بینەر دەردەکەوێت کە دوو کەسایەتی جیاواز لە ژێر یٔەو دوو ناوەدا ھەیە.
حاجی حسن (جمشید ھاشم پور) معاونی قوەی قەزایی یٔێرانە کە کەسێکی دەست ڕۆشتوو باڵایە لە ناو بڕیاری سیاسی یٔێران دا بە توانای یٔەم امیر بحری یٔەبێت بە وەزیری دەوڵەت (ھەڵبەت لەبەر ناوزڕاندن جۆری وەزا
 (ھەڵبەت لەبەر ناوزڕاندن جۆری وەزارەتەکە دیاری نەکراوە بەڵام لەبەر یٔەوەی پەیوەندی بە کاروباری دارایی یەوە ھەیە دەکرێت یەکێک لە وەزارەتەکانی یٔابوری و دارایی یان بازرگانی بێت).. 
یٔەمە سەرەقەڵەمێک بوو لەسەر چیرۆکی یٔەم درامایە ھیوادارم بینەر خۆی تەواوی چیرۆکەکە لە بینینی دراماکەوە ببینێت.
ڕاستە چیرۆکەکە جەنگێکە لە نێوان دنیای مودێرن و دنیای سونەتی یٔێران کە یٔەچێتە چوارچێوەی پشتگیری کردن لە کونسرڤاتیزمەکانی یٔێران و ترسان لە کۆمەڵگای مۆدێرن، کە یٔەمەش تاڕادەیەک دراماکەی بە یٔایدولوژی کردوە.. بەڵام یٔەمە ناکات بەوەی کە لە گەورەیی دراماکە کەم بکاتەوە.

دەرھێنان:
وەک یٔاماژەمان پێدا دەرھێنانی یٔەم درامایە لەلایەن بھرنگ توفیقی ساڵی ١٩٧٦ لە تاران لەدایک بوە و لە چەندین فیلم و  دراما ڕۆڵی وەک یٔەکتەر بینیوە وە کاری دەرھێنانی بۆ چەندین فیلم و دراما کردوە لەوانە (پدر، پشت بام تھران، انقلاب زیبا، زیر پای مادر، بر سر دوراھی، مسیر انحرافی، عقیق، آمین، آقازادە) چەندین کاری تر.
دەرھێنەر لە درامای اغازادە زۆر یٔەفسوناویانە کاری خۆی دەکات، کاتێک بینەرێک کە ھەندێک باکگراوندی سینەما و درامای ھەبێت کە یٔەبینێت یٔەو دیمەنانە چۆن دروست کراون ھەمیشە لە شۆکێکی بەردەوام دا یٔەبێت، بەکارھێنانی لۆکەیشن و بەکارھێنانی کامێرا و ھەڵبژاردنی زیرەکانەی گۆشەکانی بینین وەھەروەھا تەنانەت لە ایدتن و مونتاژدا ھەست بە کاریزمای دەرھێنەر یٔەکەیت.. تەنانەت لە کۆتاییەکاندا کاتێک دەستبەند دەکرێتە دەستی حاجی حسن یٔەکتەر دەستبەندەکە لە ژێرەوە دێنێت بۆ دەستی حاجی حسن لە ڕوی فایلەکەوە کە نیشانەی تەرازوی یاسای لەسەرە لەکاتێک دا ھەمیشە دەستبەند لەسەرەوە یٔەکرێتە دەستی تۆمەتبار کە یٔەمە نمونەیەکە لەو وردەکاریانەی کە دەرھێنەر بەکاری ھێناوە.
دابەشکردنی لاینی مودێرن و لاینی سونەتی یٔێران یەکێکە لە دابەشکاریە وردەکانی دەرھێنان.. ژیانی حامد و حاجی ڕەزا لە خانوی سادە و سونەتی یٔێران دایە تەنانەت بەکارھێنانی یٔۆتۆمبیلی پراید کە بەرھەمی کارگەی سایپای یٔێرانییە.. یٔەو کەسانەی کە لە ھێڵی سونەتی یٔێرانن ھەمو ایکسسواراتی سونەتی بەکاردێنن لەبەرامبەردا یٔەوانی تر لە خانو و ژیانی ھایلایفی مودێرن یٔەژین وە یٔۆتۆمبیلی کارگەکانی مارسیدس و ھویندا و ب.م.و توێتا بەکاردێنن.. بەھەموو شێوەیەک دوو ژیانی تەواو جیاواز بە بینەر دەبەخشێت.
کە سەیری یٔەو درامایە یٔەکەیت ھەرگیز وا ھەست ناکەیت کە یٔەکتەر ڕۆڵ بۆ کامێرا دەگێڕێت ھیچ ھەست بە تەمەڵی کامێرا ناکەیت لە جوڵە و گۆڕینی گۆشەکان بە پێچەوانەی درامای کوردی کاتێک یٔەکتەر ڕۆڵ بۆ کامێرا یٔەبینێت کامێرا لە شوێنک دادەمزرێت و یٔەکتەر یٔەبێت ڕۆڵ بۆ کامێراکە ببینێت و نابێت لە قاپ (کادر) دەرچێت.. یاخود جوڵەیەکی بۆ دیاری دەکرێت نابێت لەوە زیاتر دەرچێت کە یٔەمە تەواو یٔەکتەری کوردی حەسر کردوە، بەڵام لە اغازادە و زۆربەی دراماکانی یٔێستای یٔێران ھەست بە یٔازادیەکی ڕەھای یٔەکتەر یٔەکەیت لە نواندن دا، ھەست یٔەکەیت یٔەکتەر کاتێک ڕۆڵ دەگێڕێت کامێرا بە ھەموو شێوەیەک ھاوکاریەتی و بە دوایەوەیە.

گۆڕینی ڕۆڵ
لەم درامایە ھەمیشە کەسایەتیەکان لەڕۆڵی پاڵەوان (protagonist) یان نەیار (antagonist) نامێننەوە.. حاجی حسن لەسەرتادا ھەست یٔەکەیت یەکێکە لە سەرکردە پاکەکانی شۆڕش و یٔەیەوێت نیما بحری بوەستێنێت.. بەڵام لە دوایدا بۆت ڕون یٔەبێتەوە کە سەرکردەی باندی گەندەڵیەکان حاجی حسن ە
ڕازیە سێ ڕۆڵ لە ڕوی سایکولوژی بەرجەستە دەکات.. ڕازیەیەکی سادەی شھرستان نشین پاشان ڕازیە دەبێت بە مانیلی و کچی یانەکانی شەوان و دواجار ڕازیە دەبێت بە کچێکی دیندار و ھەموو واجباتی دینداری جێبەجێ دەکات.
نیما بحری تا کۆتایی ڕۆڵی کەسایەتی نەیار دەبینێت کاتێک کە نیمایە بەڵام کاتێک لە زیندان توند یٔەکرێت و یٔەگەڕێتەوە بۆ کەسایەتی ابوژر یٔەبێت بە کەسێکی خۆشەویست و قوربانی تەنانەت کوشتنەکەی یٔازاری ھەستی بینەر دەدات.. حامد (سینا مھرداد) لە پەیجی تایبەتی خۆی لە انستاگرام یٔەڵێت "ھەمومان بە (ابوژر)ی لە دایک دەبین دوای یٔەگۆڕێین بۆ نیما بوون بە قوربانی بوون.. چ بمانەوێت یان نەمانەوێت یٔێمە تەنھا پولێکین لە دەستی چەن قوماربازێک دا دەستاو دەستمان پێدەکرێت.، خۆشمدەوێیت (نیما) خۆشمدەوێت (ابوژر).