گەنەڵ ئینێرجی شایستەدارایی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵی لە حکومەتی هەرێم وەرگرت

  2021-03-10  | 
ئابووری
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
گەنەڵ ئینێرجی بڕی 23.9 ملیۆن دۆلاری وەک شایستەدارایی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ، لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت.

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووە، بۆ مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ بڕی 17.40 ملیۆن دۆلار وەک حەقدەستی کێڵگەی تاوکێ، 2.60 ملیۆن دۆلار وەک حەقدەستی کێڵگەی تەق تەق، 1.50 ملیۆن دۆلار وەک حەقدەستی کێڵگەی سەرتا و بڕی 2.40 ملیۆن دۆلاریشی بۆ فرۆشی نەوت لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی راشیگەیاندووە، بڕیاریانداوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە چەند بیرە نەوتێک بەرزبکەنەوە.



ڕیکلام