وەزیری ئاوهدانكردنهوهی حكومهتی ههرێم رایگهیاند، لە کۆتایی ساڵی رابردوودا بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ (10) پرۆژە لە بواری رێگاوبان لە هەڵەبجە تەرخانکرا، هەمو هەوڵێکیش دەدەن لەمساڵدا چەند پرۆژەیەکی ستراتیژی و گرنگ بۆ پارێزگاکە ئەنجامبدەین.
دانا عهبدولكهریم حهمهساڵح، وهزیری ئاوهدانكردنهوه و نیشتهجێكردن بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 33 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر مەرگەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا، ئەمڕۆ یادی مەرگەساتی ئەو ئازیزانەیە کە بونە قوربانی دەستی رژێمی بەعسی دیکتاتۆر و لە ماوەی چەند چرکەیەکدا زیاتر لە پێنج ھەزار کەس لە منداڵ و ژن و گەنج و پیر جینۆساید کران.
وتیشی، هەمو هەوڵێکیش دەدەن لەمساڵدا چەند پرۆژەیەکی ستراتیژی و گرنگ بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەوانە پرد و ڕێگای توەقوت و پردی سازان بخەنە بواری جێبەجێکردن لەگەڵ چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری تر.
پارێزگای ھەڵەبجە یەکێکە لە پارێزگاکانی کوردستان، ناوەندەکەی شاری ھەڵەبجەیە، ئەم پارێزگایە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤دا بەفەرمیی لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا و بووە پارێزگا، بەڵام هێشتا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەفەرمی بە پارێزگا نەناسێندراوە.