ئەفسەرێکی هەواڵگری عێراق لە بەغدا تیرۆر کرا

  2021-03-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقەوە بڵاویانکردەوە، ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری عێراق لە خۆرئاوای بەغدا پایتەخت تیرۆر کراوە.

سەرچاوە ئەمنییەکە ڕایگەیاندووە، چەند چەکدارێکی نەناسراو ئەفسەرێکیان بە پلەی عەقید کوشتووە، کە لە دەزگای هەواڵگری عێراق کاریکردووە.

ڕوداوەکە لە ناوچەی مەنسوری خۆرئاوای بەغدا بووە و ئەو ئەفسەرە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بووە، کاتێک دراوەتە بەر دەستدرێژی گولـلە.

بە گوتەی سەرچاوە ئەمنییەکەی عێراق، هێرشبەرەکان بۆ ناوچەیەکی نادیار هەڵاتوون و لە ئێستاشدا هیزە ئەمنییەکان بەشوێن چەکدارەکانەوە، دواتریش تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی بەغدا گوێزراوەتەوە.



ڕیکلام