فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پارستنی گەل(هەپەگە) زانیاری نوێ لەسەر شەڕی گارە ئاشکرادەکات و دەڵێت فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیان کوشتووە.
موراد قەرەیڵان لەوتەیەکدا بۆ ژمارەیەک لە گەریلا کە میدیاکانی پەکەکە بڵاویانکردۆتەوە ڕایگەیاندوە زانیاریەکی نوێی کەوتوەتە بەر دەستمان دوژمن لە گارە کوژراوی زۆری هەبووە و تا ئێستا بە تەنها 3 کوژراوی خۆی ئاشکرا کردووە، بەڵام بەپێی زانیارییە مسۆگەرەکان کە گەیشتووەتە دەستمان، بەڕێوەبەری گشتی ئۆپەڕاسیۆنی گارە کوژراوە.
قەرەیڵان ئاشکراشیکردوە ئەو فەرماندەیە ناوی نەجمی ئارمانە و لە رۆژی 13 ی وشوبات واتا کۆتا رۆژی ئۆپراسیۆنەکەی گارە کوژراوە.
فەرماندەی نەپەگە ڕاشیگەیاندوە ئەو ئەفسەرە پلەی کەسی یەکەم بووە و بەرپرسی گشتی ئۆپراسیۆنەکەی بووە.
موراد قەرەیڵان دەشڵێت لە شەڕی چیای گارەدا تورکیا گەورەترین هێزی خۆی بەکارهێنا بەڵام گورزی گەورەی خوارد.
ئەوە لەکاتێکدایە لە رۆژی 10 ی شوباتی ڕابردوو سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆی دووی لەدژی پەکەکە بۆ سەر چیای گارە لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و ئۆپراسیۆنەکە ماوەی چوار رۆژی خایاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوی هەردوولا ،سوپای تورکیا ڕایگەیاند زیاتر لە 50 حەشارگە و کۆگای چەک و تەقەمەنیان لەناوبردوە و 48 گەریلاشیان کوشتووە،لەبەرامبەردا تەنها سێ سەربازی تورکیا کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.
بەڵام پەکەکە ڕایگەیاند لە شەرەکدا 15 گەریلا شەهیدبوون و 37 سەربازی تورکیاش کوژراون، هەروەک دوو گەریلاش لەلایەن تورکیاوە بەدیل گیراون .
هاوکات لە شەڕەکدا 13 دیلی تورکیاش کەلەلای پەکەکە زیندانی بوون کوژران،تورکیا پەکەکە بە کوشتنیان تۆمەتباردەکات و پەکەکەش دەڵێت تورکیا خۆ دیلەکانی کوشتووە.