لە ڕوداوێکی تەقەکردندا لە سۆپەرمارکێتێکدا لەشاری بۆلدەری ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا 10 کەس کوژران کە یەکێکیان ئەفسەرێکی پۆلیسە.
ماریس هیرۆلد بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە ڕایگەیاند ڕوداوەکە کاتژمێر دوو نیوی پاشنیوەڕۆی 22 ی مانگ بەکاتی ئەمریکا ڕویداوە و توانیویانە تەقەکەرەکە دەستگیربکەن.
پشتڕاستیشیکردوە کە لە روداوەکەدا 10 کەس کوژراون کە یەکێکیان ئەفسەرێکی پۆلیسە و لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تەقەکەرەکە کوژراوە.
بەڕێوەبەری پۆلیس ڕاشیگەیاند تا ئێستا هۆکاری روداوەکە نازانن و پێویستە لێکۆڵینەوە لە تەقەکەرەکە بکەن و هۆکارەکەی ئاشكرا بکەن.
هەروەها ئاشکراشیکردوە کە تەقەکەرەکە بە برینداری دەستگیرکراوە و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
وێنەی تەقەکەرەکە