ئەمریکا: بەوردی چاودێری ڕێککەوتنەکەی ئێران و چین دەکەین

  2021-03-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێت، هەمووشتێک لە بارەی ڕێککەوتنەکەی ئێران و چین دەزانین و بەوردی چاودێری دەکەین.

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ئێمەبینیمان ئەو دوو وڵاتە بەڕەزامەندی هەردوولا واژۆکراوە، و وردەکاریەکانی ئەو ڕێککەوتنە دەخوێنینەوە و چاودێری دەکەین. 


ئەوەش دوای ئەوە دێت ڕۆژی ٢٧ی ٣ ئێران و چین ڕێککەوتنێکی ستراتیجیان بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ واژۆکرد. 


وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات، محەمەد جەواد زەریف و ڤان ئی ڕێککەوتنەکەیان واژۆکرد. 

ڕێککەوتنەکەى نێوان ئێران و چین بەم شێوەیەیە.

بڕیارە وەبەرهێنەرانی چین بێنە یٔێران و بە بەهای 400 ملیار دۆلار وەبەرهێنان بکەن،بە جۆرێک 280 ملیار دۆلار لە پیشەسازی نەوت و گاز و سەرچاوەکانی وزە خەرجدەکەن، 120 ملیار دۆلار بۆ بوژاندنەوە و گەشەپێدانی ژێرخانی یٔابووریی یٔێران وەکو ڕێگاوبان و تەکنەلۆژیا و کەرتی گەشتیاری خەرج بکەن.

هەر بەپێی ڕێککەوتنەکە چین لەگەڵ پارەکە و وەبەرهێنەرەکانیان 5 هەزار سەرباز ڕەوانەی خاکی یٔێران دەکات بۆ پارێزگاری کردن لە پڕۆژەکانی خۆی.

وا بڕیارە یٔێران بۆ ماوەی 25 ساڵ نەوتی خۆی بە چین بفرۆشێت بە داشکاندنی تایبەتەوە تاڕادەی لە%32 کەمتر لەنرخی بازاڕ،یٔاماژە بەو خاڵەش دراووە کە چین تەنها وڵات بێت نەوتی یٔێران بکڕێتەووە بە درێژایی یٔەو ماوەیە چین هاریکاری یٔێران دەکات بۆ زیادکرنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت.


ڕیکلام