زیقار.. بۆمبێک بە کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەقییەوە

  2021-03-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شانەی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە پارێزگای زیقار، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەقییەوە، کە کاروانەکە کۆمەڵە ئۆتۆمبێلێکی بەدیاری بۆ سوپای عێراق هەڵگرتبوو.

دەقی ڕاگەیەندراوی شانەی ئەمنی عێراق: 

ئەمڕۆ سەر لە بەیانی، لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی لە پارێزگای زیقار، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکدا تەقیەوە، کە کاروانەکە چەندین ئۆتۆمبێلی لە جۆری "لاندکرۆز پیکەپ"ی دەگوازتەوە وەک دیاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنی تواناکانی هێزەکانی ئەمنی عێراقی و تەقینەوەکە بۆ هۆی سووتانی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان و هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆمبێیکی دیکەی چێنراو هەر بە هەمان کارواندا تەقییەوە لە پارێزگای بابل لە نزیک پردی ١٧ و لە ئەنجامدا زیانی بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان و بارەکەی گەیاند لە کەرتی بەرپرسیارییەتی پۆلیسی پارێزگای بابل.


ڕیکلام