بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک دابەزی.
بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی٣ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٤ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦٠ دۆلار و ٨٣ سەنت دیاریکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە ٣٠ی٣ی٢٠٢١، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت تاوەکو ٦٤ دۆلار و ٩٦ سەنت بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە ٦١ دۆلار و ٦٣ سەنت.
هەفتەی ڕابردوو بەهۆی کەومی خواستەوە لەسەر نەوتی خاو، نرخی نەوت چەند دۆلارێک دابەزی، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی داخستنی نۆکەندی سوێسەوە لە لایەن کەشتی (ئێڤەرگیڤن) ی ژاپۆنی، کە نزیکەی ١٢%ی جموجوڵی بازرگانی جیهانی پەکخستبوو، تاڕادەیەک نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەدا بەرزبووەوە.
بەڵام بە ڕزگاربوونی کەشتییەکە لە کەناڵی سوێس، جارێکی تر نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.