کلپیەکەی کاتی بێری تاکو ئێستا بینەرێکی زۆری هەیە

  2021-03-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرکەوتنەکانی «کاتی بێری» ئەستێرەی بە ناوبانگ لە هونەری گۆرانی و میوزیکدا، وایلێکردووە هەوادارێکی بەرچاوی هەبێت و بەردەوام چاوەڕێی کاری تازەی لێبکرێت.

وەک دەبینرێت ئەم گۆرانیبێژە جیهانییە کە تەمەنی 36 ساڵە، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە، ئەویش دوای ئەوەی کە ساڵی 2014 یەکێک لە کلیپەکانی بەناوی (ئەسپی تاریک)بەرهەمیهێناوە و بڵاویکردۆتەوە کەچی دوای7ساڵ لە بەرهەمهێنانی، هێشتان بینەرێکی زۆری هەیە و تاکو ئێستا 3 ملیار بینەر و 12 ملیۆن لایکی هەبووە. ئەوکاتەشی کە ئەم خانمە گۆرانیبێژە جیهانییە کلیپەکەی تێدا بڵاوکردەوە بینەرێکی زۆری هەبوو، چونکە کلیپەکە «ماسیۆ کولین» کاری دەرهێنانی کلیپەکەی کردووە، هەروەها «کاتی بێری» لەو کلیپەدا بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوێت ئەویش بەهۆی ئەوەی جلوبەرگی فرعەونییەکانی لەبەرکردبوو .

لەم لینکەی خورەوەدا دەتوانن بیبەری کلیپەکەی (کاتی بێری)بن:

https://www.youtube.com/watch?v=0KSOMA3QBU0



ڕیکلام