پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بودجەی 2021 دەدات

  2021-03-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانی عێراق دەستی بە کۆبوونەوە کرد، بە مەبەستی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد، ئامانجی سەرەکی کۆبوونەکە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەیە، کە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسیەکانەوە ناتوانرێت پەسەند بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ٢١٥ پەرلەمانتار ئامادەن و دەستکراوە بە دەنگدان لەسەر بڕگە و مادەکانی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١.


لە کۆبوونەوەکەدا یەک بە یەک دەنگ لەسەر بڕگە و مادەکانی پرۆژە یاساکە دەدرێت، پاشانیش بە گشتی پرۆژە یاساکە پەسەند دەکرێت.

دوای دەستپێکردنی دانیشتنەکەش هەریەکە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و نەهجی وەتەنی کشانەوە.

مەرجی بەشداریکردنەوەشیان بەشتووەتەوە بە چەند مەرجێکەوە لەوانە، بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و بایەتی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی قەرزی دەرەکی و چەند خاڵێکی دیکە کە جێگەی ناکۆکیانە.





ڕیکلام